پرسیار: حوکمی دوعا کردن کاتی قورئان خویندنەوە لەناو نوێژی واجب، نموونە: کاتێک باسی دۆزەخ دەکرێت پەنا دەگریت بە خوا؟
وەڵام: عَنْ حُذَيْفَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: صَلَّيْتُ مَعَ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَمَا مَرَّتْ بِهِ ءَايَةُ رَحْمَةٍ إِلَّا وَقَفَ عِنْدَهَا يَسْأَلُ، وَلا ءَايَةُ عَذَابٍ إِلَّا تَعَوَّذَ مِنْهَا، أَخْرَجَهُ الْخَمْسَةُ وَحَسَّنَهُ التِّرْمِذِيُّ.
واتە: لە حوزەیفە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: (نوێژم کرد لەگەڵ پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم کاتێک دەگەیشتە ئایەتێک باسی ڕەحمەتی دەکرد لەسەری دەوەستا و داوای ڕەحمی خوای گەورەی دەکرد، هەروەها کاتێک دەگەیشتە ئایەتێک باسی سزای بکردبا پەنا دەگرت بەخوا لە سزا).
ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە سونەتە کاتی قورئان خوێندنەوەی لەناو نوێژدا داوای ڕەحمی خوای گەورە بکەیت ئەگەر گەیشتیت بە ئایەتێک باسی ڕەحمی خوا بکات، وە پەنا بگرێت بە سزا ئەگەر باسی سزا بکات، بەڵام جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان ئایا تەنها لە نوێژی سونەت دەکرێت یان دەتوانی لە نوێژی واجبیش ئەمە بکرێت، دوو وتە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون نوێژ واجب و سونەت وەک یەک وان، کەواتە دەتوانی لە نوێژی واجبیش دوعا بکەیت کاتی قورئان خوێندنەوە، کە ئەمە وتەی شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد، بەڵگە:
(١)ڕاستە ئەم فەرموودەیە باسی شەو نوێژە، بەڵام ئەوەی بۆ نوێژی واجب جێگیر بووە بۆ نوێژی سونەتیشە ئیلا بەڵگە هاتبێت بۆ تایبەت کردنی.
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروست نییە دوعا بکرێت لە نوێژی واجب کاتی قورئان خوێندنەوە، بەڵکو تەنها لە نوێژی سونەت دوعا دەکرێت کاتی قورئان خوێندنەوە، کە ئەمە وتەی حەنەفی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و وتەی زۆربەی زانایانە، بەڵگە:
(١)نقل نەکراوە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم لە نوێژی واجب ئەمەی کردبێت، ئەگەر یەک جاریش بیکردبا نقل دەکرا.
(٢)دوعا لە کاتی قورئان خوێندنەوە لە نوێژی واجب ئەگەر ئیمام بخوێنێت دەبێتە هۆی درێژ بوونەوەی نوێژ، ئەمەش دەبێتە مەشەقەت بۆ خەڵک، ئەوەی داواکراو بێت بۆ نوێژ ئەوەیە دەبێت سووک بێت نەک گران بێت.
ئەوەی باسمان کرد سەبارەت بە ئیمام و ئەو کەسەی بە تەنیا نوێژ دەکات بوو، سەبارەت بە مأموم دەڵێین:
أ-ئەگەر لە نوێژی سڕیدا بوو، ئەوە ئەویش وەک ئیمام و ئەو کەسەی بە تەنیا نوێژ دەکات وایە.
ب-ئەگەر لە نوێژی جهری دا بوو، ئەو کاتە ئەگەر دوعا کردن سەرقالی بکات لە گوێ گرتنی خویندنەوەی ئیمام، لەم حالەتە دەبێت بێ دەنگ بێت و نابێت دوعا بکات، ئەگەر ماوە هەبێت و ئیمام بوەستێت کەمێک دەتوانێت بە کورتی دوعا بکات.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی دیار بێت حالئ پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ئەمەی نەکردووە لە نوێژی واجب، جیاوازی نێوان شەو نوێژ و نوێژی سونەت دیارە، چونکە شەو نوێژ سونەتە درێژ بکەیت، هەروەها مرۆڤ یان بە تەنیا نوێژ شەو نوێژ دەکات یان کەسێکی لەگەڵە شوێنی دەکەوێت، بەڵام نوێژی واجب وا نییە، بەڵکو خەڵکانێک نوێژی لەگەڵ دەکەن، وە پێیان خۆش نییە نوێژ درێژ بکرێتەوە، وەستان لەسەر ئایەتی ڕەحمەت و سزا و تەسبیح نوێژ درێژ دەکات، لەبەر ئەوە هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون وەستان لەسەر ئایەتی ڕەحمەت و سزا و تەسبیح سونەتە لە شەو نوێژدا، وە لە نوێژی واجب ڕێگەپێدراوە، ئێمە نە فەرمانی پێ دەکەین و نە نەهی لێ دەکەین) فتح ذي الجلال والإکرام (٣/٢٠٨).
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ئەمەی نەکردوو ەلە نوێژی واجب، لەوانەیە لەبەر ئەوە لە نوێژی واجب نەیکردبێت بۆ ئەوەی نوێژ سووک بێت و درێژ نەبێت خواش زاناترە، ئەگەر دوعا بکات کاتی خوێندنەوەی ئایەتی ڕەحمەت و سزا نوێژ درێژ دەبێت، سەبارەت بە نوێژی سونەت یان شەو نوێژ یان نوێژی چێشت تەنگاو یان نوێژی تری سونەت دروستە و هیچی تێدا نییە) فتاوى نور على الدرب (١/٣٣٤).
صالح الفوزان خوا بیپاریزێت دەفەرمووێت: (وتەی راست خواش زاناتر ئەم دوعا کردنە کاتی قورئان خویندنەوە تایبەتە بە نوێژی سونەت، چونکە جێگیر نەبووە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ئەمەی کردبێت لە نوێژی واجب) تسهیل الألمام (٢/٢٤٠).
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سونەتە ئەگەر ئایەتێکت خوێندەوە باسی ڕەحمی خوای کردبێت داوای ڕەحمی خوا بکەیت، وە ئەگەر ئایەتێکت خوێندەوە باسی سزای کردبێت پەنا بگریت بەخوا لە سزا یان شەڕ، ئەمە سونەتە بۆ هەموو قورئان خوێنێک چا چ لەناو نوێژ بێت یان دەرەوەی نوێژ بێت).