پرسیار: حوکمی قورئان خویندنەوە لە رکوع و سوجدە؟
وەڵام: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون باش نییە قورئان لە ڕکوع و سوجدە بخوێنیت، بەڵگە:
(١)عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (أَلا وَإِنِّي نُهِيتُ أَنْ أَقْرَأَ الْقُرْءَانَ رَاكِعًا أَوْ سَاجِدًا، فَأَمَّا الرُّكُوعُ فَعَظِّمُوا فِيهِ الرَّبَّ، وَأَمَّا السُّجُودُ فَاجْتَهِدُوا فِي الدُّعَاءِ، فَقَمِنٌ أَنْ يُسْتَجَابَ لَكُمْ) رَوَاهُ مُسْلِمٌ.
واتە: لە ابن عباس دەگێڕنەوە خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (ئاگاردار بن کە ڕێگری لە من کراوە قورئان بخوێنمەوە لە ڕکوع و سوجدە، سەبارەت بە ڕکوع خوای گەورە تێیدا بە گەورە دابنێن، سەبارەت بە سوجدە لە سوجدەدا بگەرێن دوعا بکە بە ئارەزووی خۆتان، شوێنێکی شیاوە بۆ قبول بوونی دوعا).
(٢)عن عَلِيّ بْن أَبِي طَالِبٍ رضي الله عنه قَالَ: (نَهَانِي رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنْ أَقْرَأَ رَاكِعًا أَوْ سَاجِدًا). رواە مسلم (٤٨٠).
واتە: لە عەلی دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: (پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم نەهی لەمن کردووە قورئان بخوێنم لە ڕکوع و سوجدە).
ابن عبد البرِّ ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (خوێندنەوەی قورئان لە ڕکوع هەموو زانایان یەک دەنگن دروست نییە) الاستذكار (١/٤٣١).
ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر کەڕاهەتی قورئان خوێندنەوە لە ڕکوع و سوجدە) مجموع الفتاوى (٢٣/٥٨).
صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (زانایان دەڵێن باش نییە قورئان لە ڕکوع و سوجدە بخوێنیت، وە هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون حەڕامە، لەبەر وتەی: "نهیت" نەهی دەلالەت لەسەر حەڕامی دەکات، ئەمە دیارە لە فەرموودەکە کە نەهی بۆ حەڕامی یە) تسهیل الألمام (٢/٢٤١)
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ابن حزم بۆ ئەوە چووە نوێژ بەتال دەبێت بە خوێندنەوەی قورئان لە ڕکوع و سوجدە.
بەڵام زۆربەی زانایان دەڵێن: نوێژی دروستە، چونکە نەهییەکە بۆ زاتی قورئان نییە بەڵکو لەبەر شوینەکەیە، ئەگەر نا قورئان ڕێگەپێدراوە لەناو نوێژدا، لە جنسی زیکری ڕێگەپێدراوە، نەهی بۆ زاتی قورئان نییە بەڵکو نەهی لە شوێنی قورئان خوێندنەکەیە، بەمە وتەی ئەوانە پووچ دەبێتەوە کە دەڵێن نوێژ بەتالە) فتح ذي الجلال والإکرام (٣/٢١٧-٢١٨).
پوختەی وتەی زانایان:
(١)هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر کەڕاهەتی قورئان خوێندنەوە لە ڕکوع و سوجدە، بەڵکو هەندێک بۆ ئەوە چوون حەڕامە.
(٢)ئەگەر خویندنەوەی قورئان لە ڕکوع و سوجدە حەرامیش بێت نوێژ بەتال نابێت لەسەر وتەی زۆربەی زانایان.