سەردێری پرسیار:حیکمەت لە نەهی کردن لە قورئان خویندنەوە لە ڕکوع و سوجدە چییە؟

بەرواری دانان :2020-04-01 کۆدی پرسیار:1888

پرسیار:

پرسیار: حیکمەت لە نەهی کردن لە قورئان خویندنەوە لە ڕکوع و سوجدە چییە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان سەبارەت بە حیکمەتی نەهی کردن لە قورئان خوێندنەوە لە ڕکوع و سوجدە دەڵێن:

(١)چونکە باشترین ڕوکنی نوێژ بە پێوە وەستانە (واتە: قیام)ە، وە باشترین زیکریش قورئانە، باشترین دەبێت لە شوێنی خۆی بێت نابێت لە شوێنی تر بڵێیت، بۆ ئەوەی کەس گومان نەبات قورئانیش وەک زیکری ترە.

(٢)چونکە قورئان باشترین وتەیە و وتەی خوای گەورەیە، حالەتی ڕکوع و سوجدە زەلیلی بەندەی تێدایە، وەک ئاداب جوان نییە قورئان لەم دوو شوێنە بخوێنی.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام