پرسیار: دروستە مردوو لە شاخ ناشتووە کاتی خۆی ئێستا دەری بهێنن ببەن بۆ گۆڕستان؟
وەڵام: زانایان دەلێن نابێت گۆڕ دەربھێنرێت بەلکو دەبێت وازی لێ بھێنرێ ھەتا دەبێت بە خۆڵ، نابێت ئێسکەکانی مردوو دەربھێنرێ و بۆ ئەوەی مردووی تر لەو شوێنە بنێژی.
ئیمام شافعی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر ئێسکەکانی مردوو دەرھێنران پێم خۆشترە جارێکی تر بنێژنەوە.) الأم (١/٣١٦).
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر دڵنیا بوویت مردوو بووە بە خۆل و ئیسکەکانی پووکاینەوە، دروستە گۆڕەکە ھەل بکەنرێت و مردووی تر لەو شوێنە بنێژن، ئەگەر گومانیان ھەبوو لەوە ئایا بۆتە خۆل و پووکایتەوە یان نە، دەگەڕێنەوە بۆ کەسانی شارەزا لەم بوارەدا ئەگەر ھەلکەندرا و ئێسک بەدیار کەوتن ئەوا دەفن دەکرێتەوە و شوێنێکی تر ھەلدەکەنرێت بۆ مردوو ئیمام ئەحمەد دەقی ھەیە لەم بابەتە) المغني (٢/١٩٤).
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سەبارەت بە ھەلکەنینی گۆڕ دروست نییە بێ ھۆکاری شەرعی بە یەک دەنگی ھاوەلان.
دروستە گۆڕ ھەلبکەنی ئەگەر مردوو بووبێتە خۆڵ، لەو کاتە دروستە مردووی تر لەو شوێنە بنێژی، و وە دروستە کشتوکالی لێ بکەیت و خانووی لەسەر دروست بکەیت و ھەر سوودێکی تری لێ وەربگری بە یەک دەنگی ھاوەلان، وە ئەگەر زەوییەکە ھی کەسێک بوو بۆی دەگەڕێتەوە، ئەمەیان ئەگەر مردوو ئاسەواری ئێسکی نەمابوو، ھاوەلانی ئێمە دەلێن شار بۆ شار جیاوازە و وە زەوی بۆ زەویش جیاوازە، لەم حالەتە پشت دەبەسترێ بە کەسانی شارەزا لەم بوارە دا.) المجموع (٥/٢٧٣).
سەبارەت بە نقل کردنی گۆڕ بۆ گۆڕستان زانایان دەڵێن دروستە ئەگەر پێویست بکات، یان مەسلەحەتی تێدا بێت، بەڵگە:
(١)عَنْ جَابِرٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: " لَمَّا حَضَرَ أُحُدٌ دَعَانِي أَبِي مِنَ اللَّيْلِ فَقَالَ: مَا أُرَانِي إِلاَّ مَقْتُولاً فِي أَوَّلِ مَنْ يُقْتَلُ مِنْ أَصْحَابِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وَإِنِّي لاَ أَتْرُكُ بَعْدِي أَعَزَّ عَلَيَّ مِنْكَ، غَيْرَ نَفْسِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وَإِنَّ عَلَيَّ دَيْنًا، فَاقْضِ، وَاسْتَوْصِ بِأَخَوَاتِكَ خَيْرًا ، فَأَصْبَحْنَا، فَكَانَ أَوَّلَ قَتِيلٍ ، وَدُفِنَ مَعَهُ آخَرُ فِي قَبْرٍ، ثُمَّ لَمْ تَطِبْ نَفْسِي أَنْ أَتْرُكَهُ مَعَ الآخَرِ، فَاسْتَخْرَجْتُهُ بَعْدَ سِتَّةِ أَشْهُرٍ، فَإِذَا هُوَ كَيَوْمِ وَضَعْتُهُ هُنَيَّةً ، غَيْرَ أُذُنِهِ " رواه البخاري (١٣٥١).
لە الموسوعة الفقهیە باسکراوە: (هەموو زانایان یەک دەنگ لەسەر ڕێگری کردن لە گۆڕ دەرهێنان ئیلا ئەگەر عوزر هەبێت و مەبەستی باش هەبێت) الموسوعة الفقهية الكويتية (٣٢/٢٥٢).
ئەگەر مردووەکە کۆن بێت و ببێت بە خٶل دروستە لە شاخ نقل بکەیت بۆ گۆرستان، وە ئەگەر مەسلەحەتی تێدا بێت نقل کردنی دروستە، وە دەبێت ئاگاداری ئێسکەکانی مردوو بیت و نەشکێنرێن.