پرسیار // ئایا ئەگەر یەکێک چوو بێتە نوێژی بەیانی بانگ درابوو دەتوانێت نوێژی تحیة المسجد و سونەتی بەیانی هەردووکیان پێکەوە بکات ؟
وەلام // تێکەل کردنی دوو کردەوە بەیەک نییەت دوو جۆرمان هەیە :
(۱) زانایان دەلێن دروستە دوو کردەوە تێک هەڵبکێشی پێکەوە بکەیت ( واتە تێکەل بەیەکتر بکەیت ) ئەگەر یەکێک لە کردەوەکان مەبەستی خودی کردەوەکە نەبێت ، ئەو کات یەک کردەوە دەکەی دوو مەبەست هەیە .
نموونە : دوو ڕەکاعەتی نوێژی تحیة المسجد یان دوو ڕەکاعەتی دەست نوێژ ، مەبەست لەو دوو ڕەکاعەتە خودی دوو ڕەکاعەتەکە نییە ، دەتوانی تێکەل بکەیت یەک کردەوە بکەیت دوو مەبەستت هەبێت .
نموونە : کەسێک هاتە مزگەوت بۆ نوێژی بەیانی ، دەتوانێت دوو رەکاعەت سونەت بکات بە نییەتی تحیة المسجد و سونەتی بەیانی ، هەردووکیان بۆ حساب دەکرێن ، چونکە مەبەست لە دوو ڕەکاعەتی تحیە المسجد خودی دوو ڕەکاعەتەکە نییە.
نموونە : کەسێک دەست نوێژی هەلگرت دوو رەکاعەت نوێژ دەکات ، نیەتی نوێژی دەست نوێژ و دوو ڕەکاعەتی پێش نوێژی نیوەڕۆی هەبوو دروستە ، چونکە مەبەست لە دوو ڕەکاعەتی دەست نوێژ خودی دوو ڕەکاعەتەکە نییە .
(۲) ئەگەر دوو کردەوە مەبەستی کردنی خودی هەردوو کردەوەکە بێت ناتوانیت تێکەل بە یەکتر بکەیت ، واتە ناتوانیت یەک کردەوە بکەیت دوو نییەتت هەبێت .
نموونە : دوو ڕەکاعەتی نوێژی بەیانی یان نوێژی چێشت تەنگاو یان سونەتی پێش و پاش نوێژی نێوەڕۆ و پاش عیشا و .....
نموونە : یەکێک سونەتی نوێژی بەیانی نەکردووە دوای ڕۆژهەلات دەیەوێت دوو ڕەکاعەت بە نیەتی نوێژی چێشت تەنگاو و نوێژی سونەتی پێش نوێژی بەیانی ئەمەیان دروست نییە ، چونکە مەبەست لە کردنی هەردوو کردەوەکە خودی کردەوەکەیە ، نابێت تێکەل بە یەکتر بکەیت .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ