پرسیار: ئایا دروستە ئەو مردووانەی بەهۆ کۆرونا دەمرن نەشۆردرێن و کفن نەکرێن؟
وەڵام: زانایان دەڵێن شۆردن و کفن کردن و شاردنەوەی مردوو فرض الکفایەیە، بەڵگە:
(١) خوای گەورە دەفەرمووێت: (فَبَعَثَ اللَّهُ غُرَابًا يَبْحَثُ فِي الأَرْضِ لِيُرِيَهُ كَيْفَ يُوَارِي سَوْأَةَ أَخِيهِ) [ المائدة : ٣١ ] .
(٢) خوای گەورە دەفەرمووێت: (أَلَمْ نَجْعَلِ الْأَرْضَ كِفَاتًا أَحْيَاءً وَأَمْوَاتًا) [المرسلات: ٢٥-٢٦].
(٣) خوای گەورە دەفەرمووێت: (ثُمَّ أَمَاتَهُ فَأَقْبَرَهُ) [عبس: ٢١].
(٤) عن أبي سعيدٍ الخُدْريِّ رضِيَ اللهُ عنه، أنَّ رسولَ اللهِ صلَّى الله عليه وسلَّم قال: (اذهبوا، فادْفِنوا صاحِبَكم) أخرجه مسلم (٢٢٣٦) .
(٥) عن جابرٍ رَضِيَ اللهُ عنه، أنَّ النبيَّ صلَّى الله عليه وسلَّم قال: (ادفِنوا القَتْلى في مصارِعِهم )) أخرجه أبو داود (٣١٦٥)، والترمذي (١٧١٧)، والنسائي (٢٠٠٥) واللفظ له، وابن ماجه (١٥١٦)، وأحمد ، قال الترمذي: حسن صحيح، وصحح إسناده النووي في ((المجموع)) (5/303)، وصححه ابن دقيق العيد في ((الاقتراح)) (١٢٢)، والألباني في ((صحيح سنن النسائي)) (٢٠٠٥).
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (شاردنەوەی مردوو فرض الکفایەیە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان) المجموع (٥/٢٨٢).
مَرداوي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (شۆردنی مردوو و کفن کردن و نوێژ لەسەر کرد و شاردنەوەی فرض الکفایەیە بێ ئەوەی خیلاف ھەبێت) الإنصاف (٢/٣٣٠).
ابنُ رشد دەفەرمووێت: (ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر واجبی مردوو شاردنەوە) بداية المجتهد (١/٢٤٤).
ابن الملقِّن دەفەرمووێت: (کفن کردنی مردوو واجبە، ئیجماع ھەیە، ھەروەھا شۆردن و نوێژ لەسەر کردن و شاردنەوەش بەم شێوەیە واجبە) الإعلام (٤/٤٥٥).
بە هیچ شێوەیەک نابێت ئاسانکاری بکرێت لە شۆردن و کفن کردن و شاردنەوەی ئەو مردووانەی بەهۆی کوروناوە دەمرن، سەیرە دکتۆر لەلایەتی و دەرمانی پێ دەدات و خزمەتی دەکات هەتا دەمرێت، خزمەت کردن نەخۆش چەند ڕۆژێک هیچ نییە بەڵام شوشتن و کفن کردن و شاردنەوە کە هەمووی چەند کاتژمێرێکە قورسە و ترسناکە، سەیرە پرسیاری ئەوە بکرێت ئایا دروستە نەشۆیت و کفن نەکەیت، یان دروستە بسووتێنی، ئەگەر لەبەر ئەوە ئەم پرسیارە کرابێت چونکە ئەوەی بە تاعون دەمریت شەهیدە، دەڵێین: شەهیدی مەعرەکە ناشوردریت و کفن ناکرێت نەک شەهیدی تر.