سەردێری پرسیار:حوکمی قنوت کردن کاتی نوازل تەنها لە نوێژی بەیانی؟

بەرواری دانان :2020-04-03 کۆدی پرسیار:1893

پرسیار:

پرسیار: حوکمی قنوت کردن کاتی نوازل تەنها لە نوێژی بەیانی؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن فەرموودە جێگیر بووە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم قنوتی خوێندووە یەک مانگ، دوعای لە هەندێک عەرەب کردووە کە حەفتا موسلمانیان کوشت بە غەدر، بەڵام لە هەموو نوێژەکان کردوویەتی نەک تەنها بەیانی، بەڵگە:

(١)عن أنس رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ : (أن النَّبِيّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَنَتَ شَهْرًا بَعْدَ الرُّكُوعِ يَدْعُو عَلَى أَحْيَاءٍ مِنْ بَنِي سُلَيْمٍ) رواە البخاري (٣١٧٠)، ومسلم (٦٧٧). (٢)عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ رضي الله عنهما قَالَ: (قَنَتَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ شَهْرًا مُتَتَابِعًا فِي الظُّهْرِ وَالْعَصْرِ وَالْمَغْرِبِ وَالْعِشَاءِ وَصَلَاةِ الصُّبْحِ فِي دُبُرِ كُلِّ صَلَاةٍ إِذَا قَالَ: سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَهُ مِنْ الرَّكْعَةِ الْآخِرَةِ ، يَدْعُو عَلَى أَحْيَاءٍ مِنْ بَنِي سُلَيْمٍ عَلَى رِعْلٍ وَذَكْوَانَ وَعُصَيَّةَ ، وَيُؤَمِّنُ مَنْ خَلْفَهُ) فروى أبو داود (١٤٤٣)، وأحمد (٢٧٤١)، صححه ابن القيم في "الزاد" (١/٢٨٠)، وحسنه الألباني في "صحيح أبي داود".

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی ڕاست بێت لە مەزهەبی ئێمە قنوت لە کاتی نازلە لە هەموو نوێژەکان کراوە) المجموع (٣/٤٨٥). شيخ الإسلام ابن تمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دروستە کاتی نازلە قنوت بخوێنی دوعا بۆ موسلمانان بکەیت و دوعا لە کارەکان بکەیت لە نوێژی بەیانی و نوێژی تر) مجموع الفتاوی (٢٢/٢٧٠).

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (قنوتی لە کاتی نازلە سونتێکی جەخت لێکراوە لە هەموو نوێژەکان، ئەویش دوعا کردنە لە ستەمکار بۆ ئەوەی خوای گەورە ڕیسوای بکات و لەناو ببات، وە موسلمانان سەربخات بەسەری (مجموع فتاوى ابن باز (٧/٣٨١). سەبارەت بە قنوت لە نوێژی هەینی جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان، هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون نابێت قنوت بخوێنی، دوعا کردن لە کاتی وتاری هەینی بەسە، چونکە جێگیر نەبووە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم قنوتی خوێندبێت لە نوێژی هەینی، بەڵکو هەندێک دەڵێن قنوت خوێندن لە نوێژی هەینیدا داهێنراوە.

ابن منذر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە قنوتی نوێژی هەینی، هەندێک زانا پێیان باش نەبووە قنوت لە هەینیدا، ئەوانەی کە قنوتیان نەخویندووە لە نوێژی هەینی دا ئەمانە بوون: علي بن أبي طالب، والمغيرة بن شعبة، والنعمان بن بشير، وبه قال عطاء، والزهري، وقتادة، ومالك، وسفيان الثوري، والشافعي، وإسحاق) الأوسط (٦/٤١-٤٢).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (زانایان دەڵێن: ئیمام قنوت ناخوێنێت لە نوێژی هەینیدا، چونکە وتار دوعای تێدایە بۆ ئیمانداران، لە کاتی وتار خوێندن دوعا دەکات بەوەی بییەوێت، زانایان ئەمەیان گوتووە بەم شێوەیە.

پێی وترا: ئەگەر ئیمام قنوتی خوێند؟

لە وەڵام دا گوتی: مادەم زانایان دەڵێن قنوت ناخوێنی لەسەریەتی تەرک بکات.

پێی وترا: ئایا ڕێگەپێدراوە؟

لە وەڵام دا گوتی: هیچی تێدا نییە، چونکە هەتا ئەگەر قنوتیش بخوێنێ بە سەرپێچی کار حساب ناکرێت، بەڵام باشتر وایە ئەوەی دەیەوێت قنوت بخوێنێت لە کاتی وتاردان دوعا بکات) لقاء الباب المفتوح (٢٤/١٥).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام