سەردێری پرسیار:جیاوازی چییە نێوان محکم و متشابە؟

بەرواری دانان :2020-04-03 کۆدی پرسیار:1894

پرسیار:

پرسیار: جیاوازی چییە نێوان محکم و متشابە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: خوای گەورە دەفەرمووێت: (هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آَيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ رَبِّنَا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ) {آل عمران:٧}.

واتە: خوای گەورە دەفەرمووێت: (ئه‌و خوایه زاتێکه که قورئانی بۆ سه‌ر تۆ (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) نارده خواره‌وه‌، به‌شێک له ئایه‌ته‌کانی دامه‌زراو و پایه‌دارو ڕوون و ئاشکران، ئه‌وانه بنچینه‌و بناغه‌ی قورئانه‌که‌ن و هه‌ندێکی تریشی واتای جۆراوجۆر هه‌ڵده‌گرن و به ئاسانی نازانرێن، جا ئه‌وانه‌ی که له دڵیاندا لاری و لادان هه‌یه‌، حه‌ز له حه‌ق و ڕاستی ناکه‌ن، ئه‌وانه شوێنی ئه‌و ئایه‌تانه ده‌که‌ون که مانای جۆراو جۆر و فراوانیان هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی فیتنه و ئاشوب و ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی دروست بکه‌ن، یان بۆ ئه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆ هه‌ڵبه‌ستن، له حاڵێکدا که لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ئایه‌تانه هه‌ر خوا خۆی به ته‌واوی ده‌یزانێت، جا ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له زانستدا ڕۆچوون ده‌ڵێن: ئێمه باوه‌ڕی دامه‌زراومان به‌هه‌ر هه‌موو (ئه‌و ئایه‌تانه‌)هه‌یه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمانه‌وه‌یه و فه‌رمایشی ئه‌وه‌، (له‌ڕاستیدا) بێجگه له خاوه‌ن بیر و ژیره‌کان یاداوه‌ری وه‌رناگرن و بیرناکه‌نه‌وه (له‌م قورئانه‌).)

المحکم: ئەو ئایەتانەن کە ماناکانیان ڕوون و ئاشکران هیچ ئالۆزی و تێکەلی تێدا نییە، کە زۆرینەی قورئان ئایەتەکانی ڕوون و ئاشکران.

المتشابە: ئەو ئایەتانەن کە کە ماناکانیان ڕوون و ئاشکرا نین ئالۆزی و تێکەلی تێدایە لەلای هەندێک خەڵک، کەسانی شارەزا دەزانن، وە هەندێکیان کەس نازانێت ئیلا خوا ی گەورە نەبێت.

خەڵک سەبارەت بە متشابە و محکم دوو بەشن:

یەکەم: بەشیکیان دڵ پاک و حەق ویستن ئایەتە متشابهەکان بە محکەمەکان تەفسیر دەکەن، دەڵێن ئیمانمان بە هەموو قورئان هێناوە و ناکرێت دژاودژی هەبێت لەنێوان وتەکانی خوای گەورە.

دووەم: بەشیکی تریان کەسانی دڵ نەخۆشن شوێن متشابهەکان دەکەون و گومڕا دەبن.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دژاودژی بۆ مرۆڤ دروست بوون سەبارەت بە ئایەتەکانی قورئان بۆ هەندێک خەڵک، وە تێگەیشتنی هەندێک خەڵک لە ئایەتەکان بۆ ئەم هۆکارانە دەگەڕێتەوە:

(١)یان لەبەر کەمی زانستیان.

(٢)یان لەبەر کەمی تێگەیشتنیان.

(٣)یان لەبەر کەمتەرخەمی لە بیر لێکردنەوەیان.

(٤)یان لەبەر خراپی مەبەستیان) تفسیر سورة آل عمران (١/٣١).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام