پرسیار: ئایا ئاو لە دەم و لووت ڕدان بۆ غوسلی جەنابەت واجبە؟
وەڵام: زۆربەی زانایان دەڵێن ئاو لە دەم و لووت ڕادان سونەتە بۆ خۆشۆردن، هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ئاو لە دەم ولووت ڕادان بۆ خۆشۆرد واجبە، کە ئەمە وتەی ئەبو ثور و داود الظاهري و ئەبو حەنیفە و حەنابلە و ابن بازە، بەڵگە:
(١) خوای گەورە دەفەرمووێت: (وإن کنتم جنبا فاطھروا).
(٢) پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت بەردەوام بۆ خۆشۆردنی لەشگرانی ئاوی لە دەم و لووتی ڕاداوە.
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (مەزھەبی زانایان سەبارەت بە ئاو لەدەم و لووت ڕادان:
یەکەم: ئاو لە دەم و لووت ڕادان سونەتە بۆ دەست نوێژ و خۆشۆردن، کە ئەمە مەزھەی شافعی یە.
دووەم: ھەردووکیان واجبە بۆ دەست نوێژ و خۆشۆردن، وە مەرجە بۆ دروستی دەست نوێژ و خۆشۆردن، ئەمە وتەی بەناوبانگی ئەحمەدە.
سێیەم: ھەردووکیان واجبن بۆ خۆشۆردن نەک دەست نوێژ، ئەمە وتەی ئەبو حەنیفە و ھاوەڵانی یە.
چوارەم: ئاو لە لووت ڕادان واجبە بۆ دەست نوێژ و خۆشۆردن بێجگە لە ئاو لەدەم ڕادان، ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد، ابن منذر دەڵێت: منیش وا دەڵێم.) المجموع (١/٤٠٠).
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھەندێک ئەھلی علم دەڵێن: خۆشۆردن دروست نییە بێ ئاو لە دەم و لووت ڕادان وەک دەست نوێژ.
وتراوە : دروستە بێ ئاو لە دەم و لووت ڕادان.
وتەی ڕاست وتەی یەکەمە ، لەبەر وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت: " فاطَّهَّروا " المائدة:٦ ، ئەمەیان ھەموو لاشە دەگرێتەوە، ناوەوەی لووت و دەم لە لاشە دەبێت پاک بکرێتەوە، لەبەر ئەوە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی کردووە بە ھەردووکیان بۆ دەست نوێژ، لەبەر ئەوە داخلی وتەی: " فاغسلوا وجوهكم " المائدة:٦، ئەگەر داخلی ڕووخسار ببن، کە واجب پاک بکرێنەوە بۆ دەست نوێژ، ئەوە ھەردووکیان داخل دەبن بۆ خۆشۆردن چونکە پاک و خاوێنی تەئکید ترە.) الشرح الممتع.
باشتر وایە ئاو لەدەم و لووت ڕادان تەرک نەکرێت کاتی خۆشۆردن، واللە أعلم.