پرسیار: ئایا ئەو بەهەشتەی ئادەم چووە ناوی بەهەشتی هەتا هەتاییە یان بەهەشتێکی تر بوو؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ئەو بەهەشتەی ئادەم چووە ناوی ئەو بەهەشتەیە کە خوای گەورە بەڵێنی بە ئیمانداران داوە بە ڕەحمی خۆی داخلیان دەکات.
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەو بەهەشتەی خوای گەورە ئادەم و خیزانی تێدا نیشتەجێ کرد، لای زۆربەی پێشەوانیانی ئەهلی سونە بەهەشتی هەتا هەتاییە) مجموع الفتاوی (٤/٣٤٧).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (وتەی ڕاست ئەو بەهەشتەی خوای گەورە ئادەم و خیزانی تێدا نیشتەجێ کرد ئەو بەهەشتەیە کە بەڵێنی بە تەقواداران داوە، چونکە بە ئادەم دەڵێت: "اسْكُنْ أَنْتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ"،بەهەشت بە اطلاق بەهەشتی هەتا هەتاییە لە ئاسمان) مجموع فتاوى ورسائل ابن عثيمين (٢/٥١).
ئەم بابەتە جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان، هەر کەسێک بییەوێت بگەرێتەوە بە دریژی لەسەر بخوێنێتەوە با بگەڕێتەوە بۆ کتابی: مجموع الفتاوى (٤/٣٤٧-٣٤٩)، حادي الأرواح لاپەڕە ١٩-٤٥.