پرسیار: ئایا شەیتان بەهەشتی بینیووە و داخلی بەهەشت بووە؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە چۆنییەتی وەسواسی شەیتان بۆ ئادەم و حەوا، هەروەها جیاوازی هەیە ئایا داخلی بەهەشت بووە یان نە، هەروەها جیاوازی هەیە ئەو بەهەشتە بەهەشتی هەتا هەتاییە یان بەهەشتێکی ترە بۆ تاقیکردنەوە دروستکراوە، چەند وتە هەیە:
(١)هەندێک زانا دەڵێن ڕێگری لە شەیتان کراوە وەک ڕێز داخلی بەهەشت ببێت، هیچی تێدا نییە داخلی بەهەشت بێت وەک زەلیلی بۆ تاقیکردنەوە لەگەڵ ئادەم و حەوا.
(٢)هەندێک زانای تر دەڵێن لە پێش دەرگای بەهەشت بانگی ئادەم و حەوای کردووە داخلی بەهەشت نەبووە.
(٣)هەندێکی تر دەڵێن شەیتان چووتە ناو دەمی مار هەتا داخلی بەهەشت بوو، بەڵام ئەمە لە ئیسرائیلیات نقل کراوە.
هیچ مانع نییە شەیتان داخلی بەهەشت نەبووبێت و لەگەڵ ئەوەش وەسواسی بۆ ئادەم و حەوا هێنابێت لە دەرەوەی بەهەشت.