سەردێری پرسیار: ئایا کاتی نێوان مغرب عیشا چ تایبەتمەندیێکی هەیە ؟

بەرواری دانان :2018-10-03 کۆدی پرسیار:190

پرسیار:

پرسیار // ئایا کاتی نێوان مغرب عیشا چ تایبەتمەندیێکی هەیە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // کاتی نێوان مغرب عیشا هەندێک زانا دەلێن کاتی زیکری ئێوارانە ، سەبارەت بە زیکری ئێواران دوو وتە هەیە :

یەکەم // هەندێک زانا دەلێن کاتەکەی دوای نوێژی عصر دەست پێ دەکات تا خۆر ئاوا بوون ، بەلگە :

(ٲ) خوای گەورە له سورە طه ئایەتی ۱۳۰ دا دەفەرمووێت : (( فسبح بحمد ربك قبل طلوع الشمس وقبل غروبها )) واتە : تەسبیحات و زیکر و سوپاسی خوا بکە پێش خۆر هەلاتن و خۆر ئاوا بوون .

(ب) خوای گەورە لە سورەت الاعراف ئایەتی ۲۰٥ دا دەفەرمووێت : (( واذكر ربك فی نفسك تضرعا و خیفة دون الجهر من القول بالغدو و الاصال )) الاصال : جمع اصیل ، و هو : ما بین المغرب و العصر ، واتە : کاتی نێوان ئێوارە و مغربە .

دووەم // هەندێک زانا دەلێن کاتەکەی دوای عصر دەست پێ دەکات تا عیشا .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت : (( بەیانی بە هەلاتنی فەجری راستگۆ دەست پێ دەکات تا خۆر هەلاتن و کۆتای دێت بە بەرز بوونی خۆر تا کاتی نوێژی چێشت تەنگاو " کە خۆر بەقەدر ڕمێک یان دوو بەرز بوو " ، ئێوارە لە نوێژی عصر دەست پێ دەکات و وە کۆتای دێت تا نوێژی عیشا یان نزیک عیشا )) شرح ریاض الصالحین .

كەواتە لەسەر وتەی هەندێک زانا کاتی زیکری ئێوارانە ، وە زانایان دەلێن کاتی نێوان مغرب عیشا کاتی سونەت کردنە نوێژی تێدا بکەیت ، بەلگە :

(ٲ) فەرموودەی حذیفة دەلێت : نوێژی مغریبم لە گەل پێغەمبەر کرد سەلامی خوای لێ بێت ، کاتێ نوێژی مغرب کرد هەستا بەردەوام نوێژی دەکرد هەتا نوێژی عیشای کرد .رواە احمد ( ۲۲۹۲٦) ، صححه الالبانی فی (ارواء الغلیل ) (٤۷۰) .

(ب) هەروەها ئەسەر لە هاوەلان نقل کراون نوێژیان کردووە لە نێوان مغرب و عیشا .

کەواتە لەو کاتە سونەتە سونەت بکەیت بێ دیار کردن ، چونکە ئەو فەرموودانەی هاتوون ژمارەی رەکاعەتی دیار کردووە هەمووی لاوازن .

عن ابی هریرة قال : قال رسول الله صلی الله علیه وسلم : (( من صلی بعد المغرب ست ركعات لم یتكلم فیما بینهن بسوء عدلن له بعبادة ثنتی عشرة سنة )) رواە الترمذی (٤۳٥) ، ابن ماجە (۱۱٦۷) ، واتە : هەر کەسێک شەش رەکاعەت نوێژ بکات پاش مغرب ، وە قسەی خراپ نەکات ، ئەو کردەوەیە بە ئەندازەی کردەوە کردنی دوانزدە ساڵە ،

روایەت هاتووە دەلێت : ((من صلی بعد المغرب ، غفرت لە ذنوبه ، وان كانت مثل زبد البحر )) واتە : هەر کەسێک شەش ڕەکاعەت نوێژ بکات دوای مغرب ، خوای گەورە لە تاوانەکانی خۆش دەبێت ئەگەر بە ئەندازەی کەفی بەحر تاوانی هەبێت .

ئەم فەرموودانە لاوازن کە ژمارەی ڕەکاعەتیان دیار کردووە ، بەلام فەرموودەی سونەت کردنی نێوان مغرب و عیشا ڕاستن ، سونەت سونەت بکەیت لە نێوان مغرب و عیشا .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام