پرسیار: حوکمی بەڕۆژوو بوونی هەتا هەتایی؟
وەڵام: صیام الدهر: ئەوەیە بەردەوام بەڕۆژوو بیت هەموو ڕۆژەکان جگە لەو ڕۆژانەی نەهی لێکراوە، وەک ڕۆژووی هەردوو جەژن و أیام التشریق، جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە بەڕۆژوو بوونی هەتا هەتایی (الدهر)، سێ وتە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون نەهی کراوە لە بەڕۆژوو بوونی هەتا هەتایی، هەندێکیان دەڵێن مەکروهە، کە ئەمە وتەی حەنەفی و ابن قدامە و ابن تیمیەیە، وە هەندێکی ت بۆ ئەوە چوون حەڕامە، کە ئەمە وتەی ابن حزمە، بەڵگە:
(١) عن عبداللە بن عمر رضي اللە عنە قال: قال رسول اللە صلى الله عليه وسلم : (لَا صَامَ مَنْ صَامَ الْأَبَدَ) رواه البخاري (١٩٧٧)، ومسلم (١١٥٩).
(٢)عن أنس بن مالك رضي الله عنه قال: (جَاءَ ثَلاثُ رَهطٍ إِلَى بُيُوتِ أَزوَاجِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ يَسأَلُونَ عَن عِبَادَةِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ ، فَلَمَّا أُخبِرُوا كَأَنَّهُم تَقَالُّوهَا ، فَقَالًوا: وأَينَ نَحنُ مِنَ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ ؟ قَد غَفَرَ اللَّهُ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِن ذَنبِهِ وَمَا تَأَخَّرَ ، قَالَ أَحَدُهُم: أَمَّا أَنَا فَإِنِّي أُصَلِّي الَّليلَ أَبَدًا ، وَقَالَ آخَرُ : أَنَا أَصُومُ الدَّهرَ وَلَا أُفطِرُ ، وَقَالَ آخَرُ: أَنَا أَعتَزِلُ النِّسَاءَ فَلَا أَتَزَوَّجُ أَبَدًا ، فَجَاءَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ: أَنتُمُ الَّذِينَ قلُتُم كَذَا وَكَذَا ؟ أَمَا وَاللَّهِ إِنِّي لَأَخشَاكُم للَّهِ وَأَتقَاكُم لَه ، لَكِنِّي أَصُومُ وَأُفطِرُ ، وَأُصَلِّي وَأَرقُدُ ، وَأَتَزَوَّجُ النِّسَاءَ ، فَمَن رَغِبَ عَن سُنَّتِي فَلَيسَ مِنِّي)رواه البخاري (٥٠٦٣) ومسلم (١٤٠١).
(٣) وعن عمر بن الخطاب رضي الله عنه أنه سأل رسول الله صلى الله عليه وسلم: (كَيْفَ بِمَنْ يَصُومُ الدَّهْرَ كُلَّهُ ؟ قَالَ : لَا صَامَ وَلَا أَفْطَرَ) رواه مسلم (١١٦٢).
(٤) وعن عبد الله بن عمرو بن العاص رضي الله عنه قال: ( قَالَ لِي رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: يَا عَبْدَ اللَّهِ ! أَلَمْ أُخْبَرْ أَنَّكَ تَصُومُ النَّهَارَ، وَتَقُومُ اللَّيْلَ ؟ فَقُلْتُ: بَلَى يَا رَسُولَ اللَّهِ ! قَالَ : فَلَا تَفْعَلْ، صُمْ وَأَفْطِرْ ، وَقُمْ وَنَمْ ، فَإِنَّ لِجَسَدِكَ عَلَيْكَ حَقًّا ... إلى آخر الحديث.
وفي رواية : فَقُلْتُ: إِنِّي أُطِيقُ أَفْضَلَ مِنْ ذَلِكَ ؟ فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: لَا أَفْضَلَ مِنْ ذَلِكَ) رواه البخاري (١٩٧٥)، ومسلم (١١٥٩).
(٥)عَن أَبِي مُوسَى عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (مَنْ صَامَ الدَّهْرَ ضُيِّقَتْ عَلَيْهِ جَهَنَّمُ هَكَذَا) وَقَبَضَ كَفَّهُ. رواه أحمد في " المسند " (٣١/٤٨٤).
ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (بەڕۆژوو بوونی هەتا هەتایی حەرامە) المحلی (٧/١٢).
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی ڕاست بێت لای من بەڕۆژوو بوونی هەتا هەتایی مەکروهە ئەگەر چی ڕۆژی جەژن و أیام التشریق بەڕۆژوو نەبێت، ئەگەر بەڕۆژوو بێت لە ڕۆژی جەژن و أیام التشریق ئەوەی کردەوەیەکی حەڕامی کردووە، بەرۆژوو بوونی بەردەوام مەکروهە چونە گران و کەسەکە لاواز دەکات، وەک تبتل وایە نەهی لێی کراوە) المغني (٣/٥٣).
ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەمە بەڵگەیە ڕۆژووی الدهر مەکروهە) مجموع الفتاوى (١٤/٤٥٨).
ابن القيم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (بەڕۆژوو بوونی بەردەوام مەکروهە) زاد المعاد (٢/٧٧-٧٩).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی نزیک بێت لای من بەڕۆژوو بوونی الدهر نەهی لێیکراوە و حەڕامە) فتح ذي الجلال والإکرام (٧/٤٦٩).
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروستە، کە ئەمە وتەی، کە ئەمە وتەی عائیشە و ئەبو تەلحە و عبداللە بن عمر و ئەبو ئومامە و ابن منذرە، بەڵگە:
(١)ئەو فەرموودانەی هاتوون نەهی کردووە لە بەڕۆژوو بوونی الدهر مەبەست پێی ئەوە لە ڕۆژی جەژن و أیام التشریق بەڕۆژوو بیت، ئەگەر لەمانە بە ڕۆژوو نەبیت دروستە.
سێیەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون سونەتە بۆ ئەو کەسەی توانای هەیە بەردەوام بە ڕۆژوو بێت، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، بەڵگە:
(١)عموم الآيات والأحاديث الدالة على فضل العبادة وعمل الخير ، ومنها قوله تعالى: (مَنْ جَاءَ بِالْحَسَنَةِ فَلَهُ عَشْرُ أَمْثَالِهَا) {الأنعام:١٦٠}
(٢)عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: (مَنْ صَامَ يَوْمًا فِي سَبِيلِ اللَّهِ بَعَّدَ اللَّهُ وَجْهَهُ عَنْ النَّارِ سَبْعِينَ خَرِيفًا) رواه البخاري (٢٨٤٠)، ومسلم (١١٥٣).
(٣) عَن أَبِي مُوسَى عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (مَنْ صَامَ الدَّهْرَ ضُيِّقَتْ عَلَيْهِ جَهَنَّمُ هَكَذَا وَقَبَضَ كَفَّهُ )رواه أحمد في " المسند " (٣٢/٤٨٤).
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (مانای وتەی: ضیقت علیە" واتە: داخلی دۆزەخ نابێت) المجموع (٦/٤٤٢).
(٤)پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: (من صام رمضان وأتبعە ستا من شوال فکأنما صام الدهر)، ئەمە بەڵگەیە بەڕۆژوو بوونی الدهر شتێکی باشە، چونکە ئەو ڕۆژووانەی چوواندووە بە ڕۆژووی الدهر.
وەڵام بۆ ئەوانەی دەڵێن باش نییە یان حەڕامە:
أ-ئەو فەرموودانەی نەهی کراوە لە بەڕۆژوو بوونی الدهر مەبەست پێی ڕۆژووی جەژنیشە، ئەگەر ڕۆژووی جەژنی لەگەڵ نەبێت دروستە، ئەمەش نەهی کراوە بە یەک دەنگی هەموو زانایان.
ب-فەرموودەی: (لا صام من صام الأبد) باسی ئەو حالەتەیە ئەگەر لەسەری گران بێت، ئەمەیان خەبەرە نەک دوعا.
ج-بەڕۆژوو بوونی بەردەوام مەکورهە ئەگەر لەسەر کەسەکە گران بێت، بۆیە صحابی هەبووە بەردەوام بەڕۆژوو بووە، لە کۆتایی تەمەنی پەشیمان بۆتەوە گوتوویەتی: خۆزگە ڕوخسەتی پێغەمبەرم وەرگرتبا، ئەمە بەڵگەیە ڕوخسەت دراوە.
وتەی ڕاست ڕۆژووی الدهر باش نییە، چونکە:
١-پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: (فمن رغب عن سنتي فلیس مني)، ئەم فەرموودەیە ڕوون و ئاشکرایە.
٢-پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بە عبداللە بن عمر دەفەرمووێت: (صم یوما وأفطر یوما، فذالك صیام داود علیە السلام، وهو أفضل الصیام)، ئەمە بەڵگەیە ڕۆژووی دهر باشتر نییە لەمە.
٣- فەرموودەی: (لا صام من صام الأبد)، بەڵگەیە ڕۆژووی دهر باش نییە، یان ئەم فەرموودەیە خەبەرە یان دوعایە.
٤-ڕێگری کردن لە بەڕۆژوو بوونی بەردەوام موافقی مەنهەجی ئیسلامە، ئیسلام لەگەڵ ئەوە نییە خۆت تووشی بارگرانی بکەیت، چونکە نەفسی مرۆڤ حەقی لەسەر مرۆڤ هەیە.
٥-ئەوەی هەندێک هاوەڵان کردوویانە ئیجتهادی خۆیان بووە، ئەگەر نا پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم نەهی کردووە.
٦-ئایەتی سورەتی الأنعام و فەرموودەی ئەبو سەعید عموماتن، سەبارەت بە ڕۆژووی الدهر تایبەت کراوە و نەهی لێی کراوە.
٧-سەبارەت بە فەرموودەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: (من صام رمضان وأتبعە ستا من شوال فکأنما صام الدهر)، نابێتە بەڵگە بۆ سونەتی بەڕۆژوو بوونی الدهر، چونکە چوواندنەکە بۆ شتێکی مقدرە نەک بەڵگە بێت بۆ دروستی ڕۆژووی الدهر، مەبەست پێی ئەوەی پاداشتی ڕۆژووی سالێکی بۆی هەیە.