سەردێری پرسیار:ئایا دروستە چوار مانگ لەسەر یەک بە ڕۆژوو بیت مەرجێک پێت بکرێت؟

بەرواری دانان :2020-04-05 کۆدی پرسیار:1901

پرسیار:

پرسیار: ئایا دروستە چوار مانگ لەسەر یەک بە ڕۆژوو بیت مەرجێک پێت بکرێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: باشتر وایە چوار مانگ لەسەر یەک بەڕۆژوو نەبێت ئەگەر تواناشت هەبێت، باشتر وایە ڕۆژێک نا ڕۆژێک بەڕۆژوو بیت کە ئەمە باشترین ڕۆژووە، شوێن کەوتنی سونەت باشترە لە زۆرتر کردەوەی باش کردن.

پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بە عبداللە بن عمر دەفەرمووێت: (صم یوما وأفطر یوما، فذالك صیام داود علیە السلام، وهو أفضل الصیام)، واتە: ڕۆژێک بە ڕۆژوو بە و ڕۆژێکیش بشکێنە (واتە: بێ ڕۆژی بە)، ئەمە ڕۆژووی داودە علیە السلام، باشترین ڕۆژووە).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام