سەردێری پرسیار:جیاوازی نێوان تەیەمموم و مەسح کردن لەسەر خوف؟

بەرواری دانان :2020-04-05 کۆدی پرسیار:1902

پرسیار:

پرسیار: جیاوازی نێوان تەیەمموم و مەسح کردن لەسەر خوف؟

دەقی وەڵام:



v وەڵام: زانایان سەبارەت بە جیاوازی نێوان تەیەمموم و مەسح کردن لەسەر خوف دەڵێن:

مەسح کردن لەسەر خوف:

(١)مەسح کردن لەسەر خوف پەیوەندی بە بەشێکی دەست نوێژەوە هەیە، ئەویش ئەوەیە لە جیاتی شۆردنی قاچەکان مەسح لەسەر گۆریە یان خوف دەکەیت.

(٢)مەسح کردن لەسەر خوف ماوەی هەیە، بۆ گەشتار سێ شەو و سێ ڕۆژە و بۆ کەسی نیشتەجێ شەوێک و ڕۆژێکە.

(٣)ئەگەر کەسێک لەشگران بێت ناتوانێت مەسح بکات.

تەیەمموم:

(١)تەیەمموم بەدیلی دەست نوێژە، واتە هیچ ئەندامی دەست نوێژ ناشۆیت، بەڵکو تەنها هەردوو دەست و ڕوخسار مەسح دەکەیت.

(٢)تەیەمموم کاتی دیارکراوی نییە، هەتا ئاوت دەست نەکەوێت دەتوانی تەیەمموم بکەیت.

(٣)ئەگەر کەسێک لەشگران بێت دەتوانێت تەیەمموم بکات، چونکە تەیەمموم بەدیلی دەست نوێژ و لەشگرانی یە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام