سەردێری پرسیار:ئایا دروستە مأموم تەکبیرەکانی انتقال بە دەنگ بخوێنێت؟

بەرواری دانان :2020-04-06 کۆدی پرسیار:1904

پرسیار:

پرسیار: ئایا دروستە مأموم تەکبیرەکانی انتقال بە دەنگ بخوێنێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام هەموو زانایان یەک دەنگن مأموم تەکبیرەکانی انتقال بە نهێنی دەخوێنێت و نابێت بە دەنگن بخوێنێت ئەگەر پێویست نەکات.

بهوتی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (مەکروهە مأموم بەدەنگ وتەکانی نوێژ بڵێت) کشاف القناع (١/٣٣٢).

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دروست نییە مأموم تەکبیرەکانی انتقال بە دەنگ بەدوای ئیمامەوە بڵێت بێ ئەوەی پێویست بکات بە یەک دەنگی هەموو زانایان) مجموع الفتاوى (٢٣/٤٠٢).

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سەبارەت بە بێجگە لە ئیمام سونەت وایە بە نهێنی تەکبیرەکان بڵێت جا چ مأموم بێت یان بە تەنیا نوێژ بکات) المجموع (٣/٢٩٥).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام