پرسیار: جیاوازی نێوان یصنعون و یعملون؟
وەڵام: زانایان دەڵێن:
یفعلون: فعل دەدرێتە پاڵ عاقل و کەسانی تر.
یعملون: عمل کەم جار دەدرێتە پاڵ بێ عەقل، عمل هێنانەدی پاشماوەی شتێکە، نمونە: فلان یعمل الطین خزفا، فلانە کەس پارچە قوڕەکەی کردە قاپ یان کوپ.
یصنعون: صنع زانایان دەڵێن هەمان مانای فعلی هەیە، هەندێک دەڵێن: صنع هەموو کردەوەیەک ناگرێتەوە، بەڵکو کردەوەی ورد و باش دەگرێتەوە نەک هەموو کردەوەیەک.