سەردێری پرسیار:شێوەی تەیەمموم بۆ لەشگران چۆنە؟

بەرواری دانان :2020-04-06 کۆدی پرسیار:1906

پرسیار:

پرسیار: شێوەی تەیەمموم بۆ لەشگران چۆنە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن شێوەی تەیەمموم بۆ لەشگرانی و بێ نوێژی بچووک وەک یەک وان.

عَنْ عَمَّارِ بنِ يَاسِرٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: بَعَثَنِي النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي حَاجَةٍ، فَأَجْنَبْتُ فَلَمْ أَجِدِ الْمَاءَ، فَتَمَرَّغْتُ فِي الصَّعِيدِ كَمَا تَتَمَرَّغُ الدَّابَّةُ، ثُمَّ أَتَيْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَذَكَرْتُ لَهُ ذَلِكَ، فَقَالَ: (إِنَّمَا كَانَ يَكْفِيكَ أَنْ تَقُولَ بِيَدَيْكَ هَكَذَا) ثُمَّ ضَرَبَ بِيَدَيْهِ الأَرْضَ ضَرْبَةً وَاحِدَةً، ثُمَّ مَسَحَ الشِّمَالَ عَلَى الْيَمِينِ وَظَاهِرَ كَفَّيْهِ وَوَجْهَهُ، مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ، وَاللَّفْظُ لِمُسْلِمٍ .

واتە: لە عەمماری کوڕی یاسرەوە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێ: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ناردمی بۆ پێویستی یەک ، لەشگران بووم ، ئاوم دەست نەکەوت، خۆم گەوزاند لەخۆڵ دا ھەروەک ئاژەڵ خۆی دەگوزێنێت ، پاشان ھات بۆ لای پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی: (تەنھا ئەوەندەت بەس بوو کە بە دەستەکانت وا بکەیت)، پاشان ھەردوو دەستی دا بەزەوی دا یەک جار، پاشان مەسحی چەپی کرد بەسەر ڕاستیدا، وە ڕووی ھەردوو دەستی و دەم و چاوی.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (شوێنی پاککردنەوە بۆ تەیەمموم دوو ئەندامن: ڕوخسار و ھەردوو دەست، ھەردووکیان شەریفترین ئەندامن بە نسبەت دەست نوێژ، ڕوخسار شەریفترە لە سەر، وە ھەردوو دەست شەریفترن لە ھەردوو قاچ، لەبەر ئەوە بەسە تەنھا ڕوخسار و ھەردوو دەست مەسح بکەیت، کەواتە تەیەمموم کردن تەنھا مەسح کردنی ڕوخسار و ھەردوو دەستە.) فتح ذي الجلال والإكرام (١/٦٤٩).

عبدللە بن عبدالرحمان ال بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە بۆ ڕوونکردنەوەی شێوەی تەیەمموم کردن، ئەویش ئەوەیە ھەردوو دەستەکانت لە زەوی دەدەیت، ڕوخساری خۆت مەسح دەکەیت بە ناوەوەی دەست، وە سەرەوەی ھەردوو دەستەکانت مەسح دەکەیت ، جا چ بۆ بێ نوێژی بچووک بێت یان گەورە یەک شێوەیان ھەیە) توضیح الأحکام (١/٣٢٦).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (بێ نوێژی گەورە و بچووک وەک یەکن بۆ پاک و خاوێنی تەیەمموم، پێچەوانەی پاک و خاوێنی ئاو.) فتح ذي الجلال والإكرام (١/٦٤٩).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام