سەردێری پرسیار:ئایا تەلاق کاتی تۆڕەیی دەکەوێت؟

بەرواری دانان :2020-04-07 کۆدی پرسیار:1907

پرسیار:

پرسیار: ئایا تەلاق کاتی تۆڕەیی دەکەوێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن تەلاق دان لەکاتی تۆڕەیی سێ ئەم سێ حالەتەیە:

حالەتی یەکەم: توڕە بوونێکی ئاسایی و ئاگای لەخۆیە، دەتوانێت ڕێگری لە نەفسی خۆی بکات، لەم حالەتە تەلاقی دەکەوێت بە یەک دەنگی هەموو زانایان.

ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (توڕە بوون سێ حالەتە:

یەکەمیان: عەقلی چووە، هەست بە هیچ ناکات چی گوتووە، ئەمەیان تەلاقی ناکەوێت بێ ئەوەی جیاوازی هەبێت.

دووەمیان: توڕە بووە بەڵام نابێتە ڕێگر لەوەی خاوەنەکەی چی گوتووە، بەڵکو دەزانێت چی گوتووە، ئەمەیان تەلاقی دەکەوێت بێ ئەوەی جیاوازی هەبێت) المستدرك على مجموع الفتاوى (٥/٦).

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (حالەتی سێیەم تٶڕە بوونێک تووند نییە بەڵکو ئاساییە، ئەمەیان تەلاقی دەکەوێت لای هەموو زانایان، ئەمە تۆڕە بوونێکی ئاساییە تووند نییە) فتاوى نور على الدرب (٢٢/١٣٦).

ابن عثیمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (توڕە بوونێک کەسەکە دەزانێت چی گوتووە، وە دەتوانێت ڕێگری لە نەفسی خۆی بکات، ئەمەیان تەلاقی دەکەوێت بە یەک دەنگی هەموو زانایان) الشرح الممتع على زاد المستقنع (١٣/٢٨).

حالەتی دووەم: تۆڕە بوونێک کەسەکە ئاگای لەخۆی نییە و عەقلی چووە، ئەمەیان تەلاقی ناکەوێت بە یەک دەنگی هەموو زانایان.

ابن القيم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەو توڕە بوونەی عەقل دەڕوات، کەسەکە هەست ناکات چی گوتووە، ئەمەیان تەلاقی ناکەوێت بێ ئەوەی جیاوازی هەبێت لەنێوان زانایان.) زاد المعاد (٥/١٩٥).

ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن ئەوەی عەقلی دەڕوات بە بێجگە لە عەرەق، یان شتی تری عەقل ببات، ئەوە تەلاقی ناکەوێت) المغني (٧/٣٧٨).

حالەتی سێیەم: تۆڕە بوونێکی تووندە بەڵام عەقلی نەچووە، ئەمەیان جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان دوو وتە هەیە:

یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون تەلاقی دەکەوێت کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە، بەڵگە:

(١)عن عائشةَ رَضِيَ اللهُ عنها: (أنَّ جَميلةَ كانت تحتَ أوسِ بنِ الصَّامِتِ، وكان رَجُلًا به لَمَمٌ، فكان إذا اشتَدَّ لَمَمُه ظاهَرَ مِن امرأتِه، فأنزل الله تعالى فيه كفَّارةَ الظِّهارِ) أخرجه أبو داود (٢٢٢٠)، والحاكم (٣٧٩٢)، والبيهقي (١٥٦٣٨)، صَحَّحه الحاكم على شرط مسلم، وصَحَّحه الألباني في (صحيح سنن أبي داود) (٢٢٢٠).

ظهاریش هەمان حوکمی تەلاقی هەیە بۆ تۆڕە بوون.

(٢)ئەم تۆڕە بوونە عەقلی نەچووە و ئاگای لەخۆیەتی.

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون تەلاقی ناکەوێت، کە ئەمە وتەی ابن تیمییە و ابن قیم و ابن باز و ابن عثیمینە، بەڵگە:

(١)قیاس دەکەن لەسەر ئەو کەسەی زۆری لێ دەکرێت.

(٢)چونکە ئەوەی توڕە بوونی تووندە بەدەست خۆی نییە و مەبەستی نییە، بەڵکو وتەی سەر زمانە بێ ئەوەی مەبەستی هەبێت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام