پرسیار: حوکمی شەو نوێژ کردن؟
وەڵام: هەموو زانایان یەک دەنگن شەو نوێژ کردن سونەتێکی جەخت لێکراوە واجب نییە، بەڵگە:
(١)عن أبي هُرَيرَة رَضِيَ اللهُ عَنْه قال: قال رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: (أفضلُ الصَّلاةِ بعدَ الصَّلاةِ المكتوبةِ الصلاةُ في جوفِ الليلِ) رواە مسلم (١١٦٣).
(٢)عن أبي أُمامةَ الباهليِّ رَضِيَ اللهُ عَنْه، أنَّ النبيَّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: (عليكم بقِيامِ اللَّيل؛ فإنَّه دأبُ الصالحينَ قبلَكم، وقُربةٌ لكم إلى ربِّكم، ومكفرةٌ للسيِّئاتِ، ومنهاةٌ عن الإثمِ) أخرجه الترمذي (٥/٥٥٣)، بعد حديث (٣٥٤٩) وابن خزيمة (١١٣٥)، والطبراني (٨/١٠٩)(٧٤٦٦)، والحاكم (١١٥٦).
(٣)عن عبدِ اللهِ بنِ سَلَامٍ رَضِيَ اللهُ عَنْه، قال: قال رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: (يا أيُّها الناسُ، أفْشُوا السَّلام، وأطْعِموا الطَّعام، وصِلُوا الأرحام، وصَلُّوا باللَّيلِ والناسُ نِيام، تَدخلونَ الجَنَّةَ بسَلام) رواه الترمذي (٢٤٨٥)، وابن ماجه (١١٠٥) وأحمد (٢٣٧٨٤)، والدارمي (١٥٠١) صحَّحه الترمذيُّ.
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (حوکمی شەو نوێژسونەتێکی جەخت لێکراوە، بەڵگە کتاب و سونەت و ئیجماعی ئومەت) المجموع (٤/٤٤).
ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن نوێژی هەردوو جەژن و خۆر گیران و مانگ گیران و شەو نوێژ واجب نین) مراتب الإجماع لاپەڕە ٣٢.
ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن ئیلا وتەیەکی شاز نەبیت کە شەو نوێژ واجب نییە لەسەر ئومەت) فتح الباري (٣/٣).