پرسیار // ئایا مانەوە لە مزگەوت دوای نوێژی بەیانی تا خۆر هەلاتن خێری حەج و عومرەت بۆ دەنووسرێ ؟
وەلام // سەرەتا زانایان دەلێن گومانی تێدا نییە مانەوە دوای نوێژی بەیانی هەتا خۆر هەڵاتن سونەتە ، بەلگە :
عن جابر بن سمرة ٲن النبی صلی الله علیه وسلم ٳذا صلی الفجر جلس فی مصلاه حتی تطلع الشمس حسنا . رواه مسلم (٦۷۰) ، واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت کاتێک نوێژی بەیانی دەکرد لە شوێنی خۆی دەمایەوە هەتا خۆر هەڵاتن .
بەلام جیاوازی لە پاداشتی مانەوە هەیە دوای نوێژی بەیانی هەتا خۆر هەڵاتن کە حەج و عورەیە ، جیاوازییەکە لەوەدایە ئایا فەرموودەکە ڕاستە یان نە .
عن انس بن مالك رضی الله عنه قال : قال رسول الله صلی الله علیه وسلم : (( من صلی الغداة فی جماعة ، ثم قعد یذكر الله تعالی حتی تطلع الشمس ، ثم صلی ركعتین ، كانت له كٲجر حجة و عمرة )) قال : قال رسول الله صلی الله علیه وسلم : (( تامة تامة تامة)) رواە الترمذی (٥٨٦) ، و صححه الالبانی فی (( السلسلة الصحیحة )) (۳٤۰۳) .
واتە : هەر کەسێک نوێژی بەیانی بە جەماعەت بکات ، پاشان دابنیشێت زیکری خوا بکات هەتا خۆر هەڵاتن ، پاشان دوو ڕەکاعەت نوێژ بکات ، پاداشتی حەج و عەمرەی بۆی هەیە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت سێ جار وتی پاداشتی حەج و عومرەی تەواو تەواو تەواو بۆی هەیە .
روایەت هاتووە فەرموودەی ٲبی ٲمامة دەفەرمووێت : (( من صلی صلاة الصبح فی جماعة ، ثم ثبت حتی یسبح الله سبحة الضحی ، كان له كٲجر حاج و معتمر تاما له حجة و عمرة )) الطبرانی ، واتە : هەر کەسێک نوێژی بەیانی بە جەماعەت بکات ، پاشان بمێنێتەوە هەتا نوێژی چێشت تەنگاو دەکات ، پاداشتی حەج و عومرەی تەواوی بۆی هەیە .
فەرموودەکە دەلێت ( جماعة ) واتە دەبێت نوێژی بەیانی بەجەماعەت بکات لە مزگەوت ، هەر کەسێک لە ماڵ بکات دوای بمێنێتەوە هەتا خۆر هەلاتن ئەم پاداشتە بۆی نییە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ((ئەگەر فەرموودەی ئەنەس ڕاست بێت مەبەست پێی پیاوە نەک ژن ، چونکە نوێژ کردن بە جەماعەت داوایان لێ نەکراوە وەک پیاو ، ئەگەر ژنیش لە ماڵ نوێژ بکات و بمێنێتەوە دواتر زیکر بکات هەتا خۆر هەلاتن ، ئومێدی ئەو پاداشتە بۆ کردەوەکەی هەیە .... ))
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ