پرسیار: کەسێک شەو نوێژی چووە، دەتوانێ قەزا بکاتەوە؟ چەند ڕەکاعەت دەکات لە ڕۆژدا ئەگەر دروست بێت قەزا بکاتەوە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن هەر کەسێک شەو نوێژی بڕوات لە ڕۆژدا قەزا دەکاتەوە، دەبێت لە ڕۆژدا جووت بێت، واتە ١٢ ڕەکاعەت بکات نە ١١، کە ئەمە وتەی حەنابلە و ابن تیمییە و شەوکانی و ابن قیم و ابن باز و ابن عثیمینە، بەڵگە:
(١)عن عائشةَ رَضِيَ اللهُ عَنْها قال: (كانَ إذا غَلبَه نومٌ أو وجعٌ عن قيامِ اللَّيلِ، صلَّى مِن النهارِ ثِنتيَ عَشرةَ ركعةً) رواە مسلم (٧٤٦).
ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ئەگەر شەو نوێژی ڕۆیشتبا بەڕۆژ دوازدە ڕەکاعەتی دەکرد) مجموع الفتاوى (٢٣/٩١).
ابن القيِّم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر نووستن بەسەرت زاڵ بوو یان ئازارت هەبوو، شەو نوێژ لە ڕۆژدا دەکەیت دوازدە ڕەکاعەت) زاد المعاد (١/٣٢٤).