سەردێری پرسیار:پیاوێک دوای نوێژی بەیانی جیماعی کرد، دواتر نووستن پێش نوێژی نیوەڕۆ خێزانی تووشی حەیز بوو، ئایا غوسلی جیماع کردن دەکات؟

بەرواری دانان :2020-04-07 کۆدی پرسیار:1911

پرسیار:

پرسیار: پیاوێک دوای نوێژی بەیانی جیماعی کرد، دواتر نووستن پێش نوێژی نیوەڕۆ خێزانی تووشی حەیز بوو، ئایا غوسلی جیماع کردن دەکات؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن ھەر کەسێک خۆشۆردنی لەشگرانی و حەیزی لەسەر بێت، یەک شۆردن بکات بۆ ھەردووکیان دروستە، ئەگەر خۆی بشوات نییەتی یەکێکیانی ھەبێت دروستە، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی و حەنابلەیە.

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر دوو شۆردن واجب پێکەوە کۆببنەوە ، وەک خۆشۆردنی حەیز و لەشگرانی، یان داخلی بوونی زەکەر بەناو فەرج دا و ھاتنە خوارەوەی مەنی، نییەتی ھەردووکیانی ھەبێت دروستە، ئەمە وتەی زۆر لە زانایانە ، لەوانە أبو الزناد و ربيعة و مالك و الشافعي و إسحاق و أصحاب الرأی یە. نقل کراوە لە حەسەن و نەخەعی سەبارەت بە حائض و لەشگران دەڵێن دەبێت دوو شۆردن دەربکات.) المغني (١/٢٥٣).

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر خۆشۆردنی لەشگرانی و حەیز لەسەر کەسێک بێت نییەتی یەکێکیانی ھەبێت بۆ خۆشۆردن، ئەوە خۆشۆردنی دروستە و ھەردوو خۆشۆردن ھاتۆنەتە دی بێ ئەوەی جیاوازی ھەبێت لەنێوان زانایان) المجموع (١/٣٢٧).

واجب نییە لەسەری خۆی بشوات بۆ لەشگرانی، چونکە تووشی بێ نوێژی بووە کە حەیزە، ئەگەر پاک بووەوە لە حەیز یەک غوسل دەکات لەسەر وتەی ڕاستی زانایان.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام