پرسیار: حوکمی لوت لەسەر زەوی دانان کاتی سوجدە بردن؟
وەڵام: زانایان دەڵێن دەبێت لوت بگات بە زەوی، نابێت تەنها سوجدە لەسەرنێو چاوان ببەیت، بەڵگە:
(١)عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (أُمِرْتُ أَنْ أَسْجُدَ عَلَى سَبْعَةِ أَعْظُمٍ: عَلَى الْجَبْهَةِ) وَأَشَارَ بِيَدِهِ إِلَى أَنْفِهِ (وَالْيَدَيْنِ، وَالرُّكْبَتَيْنِ، وَأَطْرَافِ الْقَدَمَيْنِ) مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ.
واتە: لە ابن عباس دەگێڕنەوە خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (فەرمانم پێکراوە سوجدە ببەم لەسەر حەوت ئەندام: نێو چاوان، بەدەست ئاماژەی بۆ لووتیش کرد، هەردوو دەست و هەردوو ئەژنۆ و هەردوو قاچ).
ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە دروست نییە تەنها نێو چاوان لەسەر زەوی دابنێیت لەجیاتی لوت، وە نابێت تەنها لووتیش دابنێیت لەجیاتی نێو چاوان، چونکە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم کاتێک باسی نێو چاوانی کرد ئاماژەی بۆ لوتیش کرد.
(٢)فەرموودەی عباس بن عبدالمطلب هاتووە دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (أمرت أن أسجد علی سبع: الجبهة والأنف والیدین و الرکبتین والقدمین) أخرجە مسلم (٤٩١).
(٣)عن ابن عباس رضي اللە عنهما قال: قال رسول اللە صلی اللە علیە وسلم: (لا صلاة لمن لم یمس أنفە الأرض) أخرجە الدارقطني (١/٣٤٨) والحاکم (١/٢٧٠) وقال: (هذا حدیث صحیح علی شرط البخاري ولم یخرجاە) وسکت عنە الذهبي، وصححە الألباني کما في "تمام المنة" لاپەڕە ١٧٠.
واتە: لە ابن عباس دەگێڕنەوە خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (نوێژ نییە بۆ کەسێک لوتی لەسەر زەوی دانەنێت "یان لوتی نەگات بە زەوی").
جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە لوت لەسەر زەوی دانان کاتی سوجدە بردن، سێ وتە هەیە:
یەکەم: شافعی و وتەیەک لە وتەکانی ئەحمەد و مالک ئەوەیە سوجدە بردن لەسەر لوت واجب نییە.
دووەم: ابن جبیر و نەخەعی و ئیسحاق و وتەیەک لە وتەکانی مالک و ئەحمەد ئەوەیە واجبە سوجدە لەسەر لوت ببەیت.
سێیەم: ئەبو حەنیفە بۆ ئەوە چووە واجبە یان نێو چاوان لەسەر زەوی دابنێیت یان لوت.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە دروست نییە تەنها نێو چاوان لەسەر زەوی دابنێیت لەجیاتی لوت، وە نابێت تەنها لووتیش دابنێیت لەجیاتی نێو چاوان، چونکە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم کاتێک باسی نێو چاوانی کرد ئاماژەی بۆ لوتیش کرد، ئەگەر کەسێک تەنها لوتی لەسەر زەوی دابنێت بێ ئەوەی نێو چاوانی دابنێت ئەوە سوجدە تەواو نییە، ئەگەر پێچەوانەش تەنها نێو چاوانی دابنێت بێ ئەوەی لوتی دابنێت سوجدەی تەواو نییە.) فتح ذي الجلال والإکرام (٣/٢٥٦).