سەردێری پرسیار:هیچ ئەسلی هەیە ئەگەر مارەیی لەسەر عومەرە بێت؟

بەرواری دانان :2020-04-09 کۆدی پرسیار:1916

پرسیار:

پرسیار: هیچ ئەسلی هەیە ئەگەر مارەیی لەسەر عومەرە بێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بەوە مارەیی حەج بێت یان عومرە بێت، هەندێک زانا ڕێگری دەکەن و هەندێکی تر دەڵێن دروستە. زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون مارەیی دەبێت مال بێت، وەک زێڕ و زیو و هەر شتێکی تر مولک بێت و پارە بکات، بەڵگە:

(۱)خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَأُحِلَّ لَكُمْ مَا وَرَاءَ ذَلِكُمْ أَنْ تَبْتَغُوا بِأَمْوَالِكُمْ مُحْصِنِينَ غَيْرَ مُسَافِحِينَ) [ النساء:۲٤].

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی دروست بێت مارەیی دەبێت مال بێت، خوای گەورە دەفەرمووێت: "أَنْ تَبْتَغُوا بِأَمْوَالِكُمْ" [النساء:۲٤]، پێغەمبەر ﷺ کاتێک ئافرەتەکە هاتە لای خۆی پێشکەشی کرد، قبولی نەکرد ویستی لە هاوەڵێکی خۆی مار بکات گوتی: بگەڕێ ئەگەر ئەنگوستیلەیەکی ئاسنیش بێت بۆی بکە وەک مارەیی، ئەمە بڵگەیە دەبێت ماڵ بکەیتە مارەیی ئەگەر چی کەمیش بێت.

ئەگەر پیاو هەژار بوو مالی نەبوو لەسەر وتەی ڕاست دروستە مارەیی بکات لەسەر فێرکردنی هەندێک ئایەتی قورئان، یان هەندێک سورەت فێر بکات هیچی تێدا نییە) نور علی الدرب.

گومانی تێدانییە باشتر وایە مال بدرێت بە ئافرەت وەک مارەیی نەک حەج و عومرە، خوای گەورە مالی دیارکردووە و پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ڕێنمووی هاوەڵانی کردووە مال بدەن بە ئافرەت نەک قورئان، هەروەها ئەمە کردەوەی پێشینەکان بووە، عومرە کردنە مارەیی و بڵاوکردنەوە لەناو خەڵک ئەمە نیشانەی ئەوە نییە کەسەکە لەسەر سونەتە و ڕێگای ئەو باشترە لە ڕێگای ئەوانە کە مال دەدەن بە ئافرەت، وە دینداری بەوە نییە خۆت بەم شتانە هەلبکێشی، باشتر وایە مال بدەیت بە ئافرەت وەک مارەیی، پاشان وەعدی عومرەی پێ بدات ئەگەر لە تواناییدا بوو.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام