پرسیار: حوکمی تەحیاتی کۆتایی نوێژ؟
وەڵام: زانایان دەڵێن تەحیاتی کۆتایی نوێژ خوێندن ڕوکنێکە لە ڕوکنەکانی نوێژ، کە ئەمە وتەی شافعی و حەنابلە و داود ظاهری و مالکی و ابن باز و ابن عثیمین، بەڵگە:
(١)عنِ ابنِ مسعودٍ رضيَ اللهُ عنه، قال: (كنَّا نقولُ قبْلَ أنْ يُفرَضَ علينا التشهُّدُ: السَّلامُ على اللهِ قبْلَ عبادِه، السَّلامُ على جِبْريلَ، السَّلامُ على ميكائيلَ، السَّلامُ على فُلانٍ، فقال صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: لا تقولوا: السَّلامُ على اللهِ؛ فإنَّ اللهَ هو السَّلامُ، ولكن قولوا: التَّحيَّاتُ للهِ) رواه البخاري (٨٣٥)، ومسلم (٤٠٢).
وتەی: (قبْلَ أنْ يُفرَضَ علينا التشهُّدُ)، بەڵگەیە تەحیات واجبە.
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (تەحیات و دانیشتن ڕوکنی نوێژن، ئەوانەی دەڵێن واجبن: عومەر و عبداللە بن عمر و ئەبو مسعود و حەسەن و شافعی) المغني (١/٣٨٧).
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (تەحیاتی کۆتایی ڕوکنە لەسەر وتەی ڕاستی زانایان) مجموع فتاوى ابن باز (١١/٢٤٨).
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دانیشتن و تەحیات هەردووکیان واجبن، نوێژ دروست نییە بێ ئەم دووانە، ئەمە وتەی حەسەنی بەسری و ئەحمەد و ئیسحاق و داودە، ابن منذر نقل دەکات لە عومەر کە واجبە، وە نافع لە ابن عمر نقل دەکات واجبە) المجموع (٣/٤٦٢).
قرطبي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دانیشتن واجبە، تەحیات واجبە، سەلام دانەوە واجبە، ئەمە وتەی شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد) تفسير القرطبي (١/١٧٣).