سەردێری پرسیار:ئایا دروستە لە نوێژی سونەت قورئان بە دەنگ بخوێنیتەوە ؟

بەرواری دانان :2018-10-03 کۆدی پرسیار:192

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە لە نوێژی سونەت قورئان بە دەنگ بخوێنیتەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن ئەسل وایە لە نوێژی ڕۆژدا قورئان بە نھێنی دەخوێندرێ و نوێژی شەویش قورئان بە ئاشکرا دەخوێندرێ ئیلا ئەو نوێژانە نەبێت کە بەلگەی لەسەر ھاتووە بۆ خوێندنەوەی بە نھێنی یان ئاشکرا ، وەک نوێژی خۆر گیران و مانگ گیران و باران بارین بە ئاشکرا قورئانی تێدا دەخوێندرێ .

خاوەنی کشف القناع دەفەرمووێت : (( باش نییە بۆ ھەموو نوێژکەرێک قورئان بە دەنگ بخوێنێتەوە لە نوێژی سونەت گەر لە ڕۆژدا بکات جگە لە نوێژی خۆر گیران و مانگ گیران وە نوێژی باران بارین نەبێت ، وە نوێژی سونەت لە شەو دا سەیری مصلەحەت دەکات ئەگەر یەکێک لە لای بێت یان لێی نزیک بێت و بە دەنگی بێزار دەبێت ئەوا بە نھێنی دەبێت بخوێنێ ، وە ئەگەر بە دەنگ بەرز کردن کەسێک سوودی لێ وەربگرێ ئەوا دەنگی بەرز دەکات . )) "كشاف القناع" (1/441) .

لە الموسوعە الفقھیە باس کراوە دەلێت : (( جیاوازی نییە لە نێوان زانایان سەبارەت بە سونەتی دەنگ نزم کردن لە نوێژی سونەتی ڕۆژدا . )) "الموسوعة الفقهية" (16/189) .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر مرۆڤ نوێژ بۆ خۆی بکات ڕێگە پێدراوە بۆی ئەوە بکای کە بۆ دڵی چاکە لە دەنگ بەرز کردن و نزم کردن بۆ قورئان خوێندنەوە لە نوێژی شەو ئەگەر کەس بێزار نەبێت پێی ، ئەگەر ئەوانەی دەوروبەری ھەست بە ئازار بکەن وەک ئەوەی نوێژ کەر لێی نزیکن یان قورئان دەخوێننەوە یان خەوتوون ئەوا دەبێت دەنگی نزم بکات .

سەبارەت نوێژی ڕۆژ وەک نوێژی چێشت تەنگاو یان نوێژی ڕواتب یان نوێژی نیوەڕۆ و عصر ، ئەمانە سونەتە دەنگت نزم بکەیت تێیدا ، وە دروستە ئیمام ھەندێک جار لە نوێژی سڕی " واتە ئەو نوێژانەی قورئان بە نھێنی تێیدا دەخوێنرێ " ھەندێک ئایەت بە دەنگ بخوێنێت ، لەبەر فەرموودەی ئەبو قتادە دەلێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ھەندێک جار ئایەتێکی بە بەر گوێمان دەخست ، واتە لە نوێژی نیوەڕۆ و عصر . )) "مجموع فتاوى الشيخ ابن باز" (11/126) .

پوخـــتــــەی وەلامــــــــی زانــــایـــــان :

(١) ئەسل وایە نوێژی ڕۆژ بە نھێنی قورئان تێیدا دەخوێندرێ و نوێژی شەویش بە دەنگ واتە ئاشکرا .

(٢) جیاوازی نییە لە نێوان زانایان سەبارەت بە سونەتی دەنگ نزم کردن لە نوێژی سونەتی ڕۆژدا .

(٣) دروستە لە نوێژی ڕۆژدا جار جار ئیمام ئایەتێک یان دوو ئایەت بخاتە بەر گوێی ئەوانەی نوێژی بەدوای دەکەن .

(٤) نوێژی شەو کامەی سوودی ھەبوو ئەو ھەلدەبژێرێ ، ئەگەر دەنگ بەرز کردن بۆ دڵ چاکتر بوو و کەس بێزار نەکات ئەوا باشترە دەنگی بەرز بکات ، وە ئەگەر کەسی لە لابێت و بێزار بن لێی باشترە دەنگی نزم بکات .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام