پرسیار: حوکمی گوتنی ئامین بەدوای قنوتی ویتر؟
وەڵام: زانایان دەڵێن سونەتە بەدوای ئیمامەوە ئامین بڵێیت لە قنوتی ویترم کە ئەمە وتەی شافعی و حەنابلە و وتەیەکە لە وتەکانی حەنەفی و ابن عثیمینە، بەڵگە:
(١)عن ابنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللهُ عنهما، قال: (قنَتَ رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم شهرًا متتابعًا في الظهرِ والعصرِ والمغربِ والعِشاءِ وصلاةِ الصُّبحِ، في دُبرِ كلِّ صلاةٍ، إذا قال: سمِعَ اللهُ لِمَن حمِدَه من الركعةِ الآخِرة، يدعو على أحياءٍ مِن بني سُليمٍ؛ على رِعْلٍ وذَكوانَ وعُصيَّةَ، ويُؤمِّنُ مَن خَلْفَه) رواه أبو داود (١٤٤٣)، وأحمد (١/٣٠١) (٢٧٤٦).
هیچ جیاوازی نییە لەنێوان قنوتی نازلە و قنوتی ویتر، چونکە هەردووکیان دوعای قنوتە و ئیمام بە دەنگ دەخوێنێت.
(٢)ئیمام بە دەنگ دوعا دەخوێنێت بۆ ئەوەی مأموم گوێی لێ بێت هەتا ئامین بڵێت، ئەگەر ئامین نەڵێت دوعا بە دەنگ خوێندن سوودی نییە.
ابن القيم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (پرسیار کرا لە ئیمام ئەحمەد پیاوێک قنوت دەخوێنێت لە مالەوە ئایا دوعای قنوت بە دەنگ بخوێنێت یان بە نهێنی؟ دەفەرمووێت: بە نهێنی دەخوێنێت، ئیمام لەبەر ئەوە بە دەنگ دەخوێنێت هەتا مأموم ئامین بڵێت) بدائع الفوائد (٤/١١٣).
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر ئیمام قنوتی خوێند ئەوانەی بەدوای ئەوە نوێژ دەکەن ئامین دەڵێن، نەمان زانیووە جیاوازی هەبێت) المغني (٢/١١٣-١١٤).
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (گوتنی ئامین لە دوعای قنوت، دروستە بە قیاس کردن لەسەر ئامینی فاتیحە) مجموع فتاوى ورسائل العثيمين (١٣/١٣٩).