پرسیار:حوکمی بەردەوام قنوت خوێندن لە نوێژی بەیانی؟
وەڵام: زانایان دەڵێن بەردەوام قنوت خوێندن لە نوێژی بەیانی دروست نییە و داهێنراوە، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، بەڵگە:
(١)عَنْ أَنَسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَنَتَ شَهْرًا بَعْدَ الرُّكُوعِ يَدْعُو عَلَى أَحْيَاءٍ مِنَ الْعَرَبِ، ثُمَّ تَرَكَهُ، مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ.
واتە: لە ئەنەس دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: (پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم یەک مانگ قنوتی دەخوێند دوای ڕکوع، دوعای لە هەندێک عەرەب دەکرد، پاشان تەرکی کرد).
ڕووی کردنە بەڵگە: وشەی: (ثم ترکە) بەڵگەیە قنوتی تەرک کردووە بەردەوام نەبووە لەسەری.
(٢) عن أنس رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ لا يَقْنُتُ إِلَّا إِذَا دَعَا لِقَوْمٍ أَوْ دَعَا عَلَى قَوْمٍ، صَحَّحَهُ ابْنُ خُزَيْمَةَ.
واتە: لە ئەنەس دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: (قنوتی نەدەخوێند ئیلا ئەگەر دوعا بۆ قەومێک بکردبا یان دوعای لە قەومێک بکردبا).
ڕووی کردنە بەڵگە: قنوتی نەدەخوێند ئیلا ئەگەر دوعا بۆ قەومێک بکردبا یان دوعای لە قەومێک بکردبا، بەڵگەیە لەسەری بەردەوام نەبووە.
(٣) عَنْ سَعِيدِ بنِ طَارِقٍ الأَشْجَعِيِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قُلْتُ لِأَبِي: يَا أَبَتِ إِنَّكَ قَدْ صَلَّيْتَ خَلْفَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَأَبِي بَكْرٍ وَعُمَرَ وَعُثْمَانَ وَعَلَيٍّ، أَفَكَانُوا يَقْنُتُونَ فِي الْفَجْرِ قَالَ: أَيْ بُنَيَّ مُحْدَثٌ، رَوَاهُ الْخَمْسَةُ إِلَّا أَبَا دَاوُدَ.
واتە: لە سعد بن طارق دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: بە باوکم گوت: ئەی باوکە تۆ نوێژت کردووە بەدوای پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم و ئەبو بەکر و عومەر و عوثمان، ئایا ئەوان قنوتیان خوێندووە لە نوێژی بەیانی، فەرمووی: ئەی کوڕەکەم داهێنراوە.
ڕووی کردنە بەڵگە: ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە بەردەوام بوون لەسەری لە نوێژی بەیانی داهێنراوە.
واتە: ڕیوایەتی ئەحمەد و دارقطنی ئەمەی زیاد کردووە: (وَأَمَّا فِي الصُّبْحِ فَلَمْ يَزَلْ يَقْنُتُ حَتَّى فَارَقَ الدُّنْيَا.)، واتە: سەبارەت بە بەیانی بەردەوام قنوتی دەخوێند هەتا لە دونیا جیابووەوە "واتە: هەتا مرد").
دوو وەڵام هەیە بۆ ئەم فەرموودەیە:
(١)فەرموودەکە لاوازە.
(٢)ئەگەر صحیح بێت مەبەست پێی درێژ کردنەوەی بە پێوە وەستانە دوای ڕکوع نەک دوعا خوێندن.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (قنوت خوێندن لە نوێژی بەیانی داهێنراوە، چونکە پیغەمبەر صلی اللە علیە وسلم نەیکردووە ئیلا هۆکارێک هەبووە، ئەگەر بێ هۆکار بکەیت ئەوە شت داهێنانە لە دیندا.) فتح ذي الجلال والإکرام (٣/٢٩٨).
صالح الفوزان خوا بیپاریزێت دەفەرمووێت: (قنوت خوێندن سێ حالەتی هەیە:
یەکەم: قنوت خوێندن لە کاتی نوازل، ئەمەیان دروستە لای زۆربەی زانایان، بەڵگەکان صحیحن.
دووەم: قنوت خوێندن لە ویتردا، ئەمەیان کێشەی تێدا نییە و سونەتە.
سێیەم: قنوت خوێندن لە نوێژی بەیانی و بەردەوام بوون لەسەری بێ ئەوەی نازلە هەبێت، ئەمەیان جێگای جیاوازییە لەنێوان زانایان:
-لای شافعی و هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون قنوت لە نوێژی بەیانی دەخوێنیت بە بەردەامی، دوعا دوای ڕکوع دەکەیت، بەڵگە:
(١)لەبەر وتەی: "إنە لم یزل یقنت في صلاة الفجر حتی یفارق الدنیا".
ئەم فەرموودەیە دەکەنە بەڵگە سونەتە بەردەوام قنوت بخوێنی لە نوێژی بەیانی، تایبەت نییە بە نوازل. {المجموع: (٣/٤٧٤)}.
-زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون ئەوە چوون دروست نییە قنوت بخوێنی لە نوێژی بەیانی ئیلا کاتی نوازل نەبێت، بەڵگە:
(١)فەرموودەی ئەنەس : "ثم ترکە".
(٢)فەرموودەی تر: "ما کان یقنت إلا إذا دعا لقوم أو دعا علی قوم" واتە کاتی نوازل
(٣)هەروەها فەرموودەی طارق بن أشجع ڕوون و ئاشکرایە کاتێک پرسیاری لێی دەکرێت: قنوت خوێندن لە نوێژی بەیانی ئایا سونەتی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم و خەلیفە ڕاشدەکانە؟ دەفەرمووێت: شتێکی داهێنراوە.
ئەمە بەڵگەیە قنوت خوێندن لە نوێژی بەیانی بێ هۆکار داهێنراوە و نابێت بکرێت.
سەبارەت بە فەرموودەی: " إنە لم یزل یقنت في صلاة الفجر حتی یفارق الدنیا"، دوو وەڵام هەیە:
یەکەم: فەرموودەکە صحیح نییە لە سەنەد.
دووەم: مەبەست بە قنوت دوعا خوێندن نییە دوای ڕکوع، بەڵکو مەبەست پێی درێژ کردنەوەی بە پێوە وەستانی دوای ڕکوعە، لەبەر ئەوە قیامی دوای ڕکوعی درێژ بووە ئەم زیکرەی خوێندووە: "اللَّهُمَّ رَبَّنَا لَكَ الْحَمْدُ مِلْءَ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضِ، وَمِلْءَ مَا شِئْتَ مِنْ شَىْءٍ بَعْدُ، أَهْلَ الثَّنَاءِ وَالْمَجْدِ، أَحَقُّ مَا قَالَ الْعَبْدُ وَكُلُّنَا لَكَ عَبْدٌ اللَّهُمَّ لا مَانِعَ لِمَا أَعْطَيْتَ، وَلا مُعْطِيَ لِمَا مَنَعْتَ، ولا رآد لما قضیت، وَلا يَنْفَعُ ذَا الْجَدِّ مِنْكَ الْجَدُّ".
لەبەر ئەوە ابن قیم وتەی: " إنە لم یزل یقنت في صلاة الفجر حتی یفارق الدنیا" تەفسیر کردووە بەوە بە پێوە وەستانی دوای ڕکوعی درێژ کردووە، زیکری خوێندووە هەروەک فەرموودە هاتوون، نەک قنوتی خوێندبێت دوعای کردبێت، ئەمە کردەوەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم نەبووە نە لە نوێژی بەیانی و نە لە نوێژی تری واجب ئیلا کاتی نوازل نەبێت.
ئەوەی ڕاست بێت لەم دوو وتەیە دروست نییە قنوت بخوێندرێ لە نوێژی بەیانی ئیلا کاتی نەوازل نەبێت، کاتی نوازل قنوت دەخوێنی لە نوێژی بەیانی و نوێژی تر.) تسهیل الألمام (٢/٢٦٤-٢٦٦).