پرسیار: حوکمی قنوت خوێندن لە شەو نوێژدا؟
وەڵام: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون سونەتە قنوت بخوێندرێت لە شەو نوێژ لە ویتردا، کە ئەمە وتەی حەنەفی و شافعی و حەنابلە و وتەیەکە لە وتەکانی مالک، بەڵگە:
(١)عن الحسنِ بن عليٍّ رَضِيَ اللهُ عنهما، أنَّه قال: (عَلَّمني رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم كلماتٍ أقولهنَّ في قُنوتِ الوِترِ: اللهمَّ اهْدِني فيمَن هدَيْت، وعافِني فيمَن عافَيْت، وتولَّني فيمَن تولَّيْت، وباركْ لي فيما أَعطَيْت، وقِني شَرَّ ما قَضَيْت؛ فإنَّك تَقْضِي ولا يُقْضَى عليك، وإنَّه لا يَذلُّ مَن والَيْت، تباركتَ ربَّنا وتَعالَيْت). رواه أبو داود (١٤٢٥)، والترمذي (٤٦٤)، والنسائي (٣/٢٤٨)، وابن ماجه (١١٧٨)، وأحمد (١/١٩٩) (١٧١٨).
(٢)عن إبراهيمَ، عن عَلقمةَ، قال: (إنَّ ابنَ مسعودٍ وأصحابَ النبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم كانوا يَقنُتونَ في الوترِ قبلَ الرُّكوعِ) رواه ابن أبي شيبة في (المصنف) (٢/٣٠٢). حسَّن إسنادَه ابنُ حجر في (الدراية) (١/١٩٤)، وجوَّد إسنادَه الألبانيُّ في (إرواء الغليل) (٢/١٦٦) وقال: على شَرْط مسلم..
(٣)عن عبدِ الرحمنِ بنِ الأسودِ، عن أبيه، قال: (كان ابنُ مسعودٍ لا يَقنُتُ في شيءٍ من الصَّلواتِ إلَّا في الوتر قبلَ الركوعِ). رواه ابنُ أبي شَيبة في (المصنف)) (٢/٣٠٢)، والطحاوي في (شرح مشكل الآثار) (١١/٣٦٦)، والطبرانيُّ (٩/٢٧٢) (٩١٦٥) حسَّن إسنادَه الهيثميُّ في (مَجمَع الزوائد) (٢/١٤٠) ، وصحَّحه ابن حجر في (الدراية) (١/١٩٣) ، وصحَّح إسنادَه العيني في (نخب الأفكار) (٤/٣٨٣)، والألباني في (إرواء الغليل) (٢/١٦٦).
فەرموودە جێگیر نەبووە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم قنوتی خوێندبێت لە ویتر، بەڵکو پیشانی حەسەنی کوڕی عەلی داوە، بۆیە زانایان دەڵێن باش نییە لەسەری بەردەوام بیت، باشتر وایە هەندێک جار تەرکی بکەیت، بۆیە بەردەوام بوون لەسەری لە لە ڕەمەزان و تەرک نەکردنی ئیلا بە کەمی نەبێت پێویستی بە بەڵگەیە، چونکە پێچەوانەی سونەتە.
ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (خەلال لە ئەحمەدەوە دەگێڕێتەوە دەڵێت: هیچ لە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم جێگیر نەبووە، بەڵکو عومەر قنوتی خوێندووە) التلخیص (٢/١٩).
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (قنوت سونەتە لە ویتر، ئەگەر هەندێک جار تەرکی بکات هیچی تێدا نییە) مجموع فتاوى ابن باز (٣٠/٣٢).
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (قنوت لە ویتر سونەتە، بەڵام بەردەوام بوون لەسەری سونەت نییە) مجموع فتاوى ورسائل العثيمين (١٤/١٧٦).