سەردێری پرسیار:حوکمی سەلام دانەوەی یەکەمی نوێژ؟

بەرواری دانان :2020-04-12 کۆدی پرسیار:1926

پرسیار:

پرسیار: حوکمی سەلام دانەوەی یەکەمی نوێژ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن سەلام دانەوەی یەکەم لە نوێژدا واجبە، کەس لە نوێژ دەرناچێت مەگەر بە سەلام بێت، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی و حەنابلەیە، هەندێک زانا ئیجماع نقل دەکەن، بەڵگە:

(١)عن عليِّ بنِ أبي طالبٍ رضيَ اللهُ عنه، قال: قال رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: (مِفتاحُ الصَّلاةِ: الطُّهورُ، وتحريمُها: التَّكبيرُ، وتحليلُها: التَّسليمُ) رواه أبو داود (٦١)، والترمذي (٣)، وابن ماجه (٢٧٥)، وأحمد (١/١٢٣) (١٠٠٦).

ابن المنذِر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن هەر کەسێک یەک سەلام بداتەوە نوێژی دروستە) الإجماع لاپەڕە ٣٩.

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (مەزهەبی زانایان ئەوەیە واجبە سەلام بدەیتەوە، مەزهەبی ئێمە فرض و ڕوکنێکە لە ڕوکنەکانی نوێژ، نوێژ دروست نییە بێ سەلام دانەوە، ئەمە وتەی زۆربەی هاوەلان و تابعی و زانایانە) المجموع (٣/٤٨١).

هەروەها دەفەرمووێت: (مەزهەبی ئێمە واجبە یەک سەلام بدەیتەوە، سەلامی دووەم واجب نییە، زۆربەی زانایان لەسەر ئەمەن یان هەموویان) المجموع (٣/٤٨٢). ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی واجب بێت یەک سەلام دانەوەیە، بەڵگە لەسەر ئەمە یەک دەنگی هەموو زانایانە هەروەک ابن منذر نقلی کردووە) المغني (١/٣٩٧).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام