پرسیار: حوکمی تەحیات خوێندن بە دەنگ؟
v
وەڵام: هەموو زانایان یەک دەنگن سونەتە تەحیات بە نهێنی بخوێنی، تەحیات بە دەنگ خوێندنەوە پێچەوانەی سونەتە و مەکروهە.
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سونەتە تەحیات بە نهێنی بخوێنی، نەمان زانیووە جیاوازی هەبێت لەنێوان زانایان) المغني (١/٣٩١).
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر هەردوو تەحیات خوێندن بە نهێنی، وە یەک دەنگن لەسەر کەڕاهەتی هەردوو تەحیات خوێندن بە دەنگ) المجموع (٣/٤٦٣).