پرسیار // ئایا دەتوانی شەونوێژ بکەیت پێش نووستن یان دەبێت ئیلا دوای خەوتن بکەیت ؟
وەلام // هەموو زانایان یەک دەنگن کاتی شەو نوێژ و ویتر دوای نوێژی عیشا دەست پێ دەکات هەتا فەجری دووەم " واتە کاتی بانگ نوێژ " .
ابن المنذر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( هەموو زانایان یەک دەنگن کە کاتی نێوان عیشا و هەڵاتنی فەجر کاتی ویترە )) الٲوسط ج٥ لاپەڕە ۱۹۰
بەلام جیاوازی لە کۆتایی کاتی ویتردا هەیە دوو وتە هەیە :
یەکەم // هەندێک زانا دەلێن کاتی ویتر هەتا نوێژی بەیانی یە ، واتە کاتی دوای هەلاتنی فەجر و نوێژی بەیانی کاتی ویترە ، کە ئەمە وتەی مالکی ، وتەیەکە لە وتەکانی شافعی ، احمد ، ....هتد ، بەلگە :
(۱) هەندێک هاوەڵان و تابعین ویتریان کردووە دوای هەڵاتنی فەجر وەک : ٲبی الرداء ، حذیفة ، ابن عمر ، ابن مسعود ، ابن عباس ، .....
دووەم // زۆربەی زانایان دەلێن کۆتایی کاتی ویتر هەتا هەڵاتنی فەجرە ، بەلگە :
(۱) عن خارجة بن حذافة قال : قال رسول اللە صلی الله علیه وسلم : (( ٳن اللە ٲمدکم بصلاة هي خیر لكم من حمر النعم )) قلنا : وما هي یا رسول الله ؟ قال : (( الوتر ، مابین صلاة العشاء ٳلی طلوع الفجر )) رواە الخمسة ٳلا النسائي .
واته : خوای گەورە نوێژێکی بۆ ئێوە زیاد کردووە باشترە بۆ ئێوە لە وشتری سوور ، وتمان : ئەو نوێژە چییە ئەی نێردراوی خوا ؟ وتی : (( ویترە ، لەنێوان نوێژی عیشا هەتا هەڵاتنی فەجر .
(۲) فەرموودەی ابن عومەر دەفەرمووێت : (( ئەگەر یەکێک لە ئێوە ترسا بەیانی بەسەردا بێت با یەک ڕەکاعەت بکات .......))
وتەی ڕاست وتەی دووەمە کە کۆتای کاتی ویتر هەتا هەڵاتنی فەجرە ، ئەو هاوەڵانەی ویتریان کردووە دوای هەڵاتنی فەجر لەوانەیە لەبیریان کردبێت یان خەویان لێ کەوتبێت بۆیە لەو کاتە کردوویانە ، ئەگەر لەبیر بکەی یان خەوت لێ بکەوێ دەتوانی بکەیت دوای هەڵاتنی فەجر ، بەلگە :
عن ٲبي سعید رضی الله عنه قال : قال رسول اللە صلی الله علیه وسلم : (( من نام عن الوتر ٲو نیسە فلیصلها ٳذا ٲصبح ٲو ذكر )) رواە الخمسة ٳلا النسائي ، واته : هەر کەسێک خەوی لێ بکەوێت ویتر نەکات یان لەبیر بکات با بکات ئەگەر بەرەبەیان هات یان بەبیری هاتەوە .
ابن نصر دەفەرمووێت : (( ئەوەی هەموو زانایان لەسەری یەک دەنگن ئەوەیە کە کاتی نێوان نوێژی عیشا هەتا هەڵاتنی فەجر کاتی ویترە ، بەلام جیاوازی لەدوای فەجر هەیە هەتا نوێژ دەکەی ، لە پێغەمبەرە سەلامی خوای لێ بێت نقل کراوە کە فەرمانی کردووە پێش هەڵاتنی فەجر ویتر بکرێت )) قیام اللیل لاپەڕە ۲٥٥
هەر کەسێک نوێژی مغرب و عیشا کۆ بکاتەوە لە کاتی مغرب دا بکات ئەوە دروستە بۆی شەونوێژ و یتر بکات ، کە ئەمە وتەی شافعی ، احمد ، ......هتد .
دروستە شەو نوێژ پێش نووستن بکەیت و پاش نووستنیش دروستە ، چونکە ئەبو بکر پێش نووستن کردوویەتی وە عومەر دوای نووستن کردوویەتی ، وە باشترین کات بۆ شەونوێژ دوای نووستنە سێیەکی کۆتای شەو .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ناشئة اللیل لای زۆربەی زانایان مەبەست پێی هەستانە بۆ شەو نوێژ دوای نووستن ، نەک مەبەست پێی سەرەتای شەو بێت کە ئەمە وتەی ڕاستە ، چونکە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت بەم شێوەیە کردوویەتی وە چەندین فەرموودە هاتوون کە هەستاوە بۆ شەو نوێژ دوای نووستن ، .....)) مجموعە الفتاوی ج۱۷ لاپەڕە ٤۷٤
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ