پرسیار: ئەم فەرموودەیە تا چەند صحیحە: (وَأَمَّا فِي الصُّبْحِ فَلَمْ يَزَلْ يَقْنُتُ حَتَّى فَارَقَ الدُّنْيَا.)؟
وەڵام: فەرموودەکە ٲخرجه ٲحمد (۹٥/۲۰) والدار قطني (۳۹/۲) من طریق ٲبی جعفر الرازی، عن الربیع بن ٲنس، عن ٲنس بن مالك رضی الله عنه به، ولفظ ٲحمد: (ما زال رسول الله صلی الله علیه و سلم یقنت فی الفجر حتی فارق الدنیا).
واتە: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم قنوتی خوێندووە لە نوێژی بەیانی هەتا لە دونیا جیابووەوە "واتە هەتا مرد".
وعند الدار قطني: قال الربیع بن ٲنس: (كنت جالسا عند ٲنس بن مالك فقیل له: ٳنما قنت رسول الله صلی الله علیه و سلم شهرا، فقال: ما زال رسول الله یقنت الغداة حتی فارق الدنیا).
فەرموودەکە لاوازە، چونکە سێ عیلەتی تێدایە:
یەکەم: خراپی حفظی (زاکیرەی) ٱبي جعفر الرازي، ناوی عیسی بن ماهانە، ئیما ئەحمد و نسائي سەبارەت بەم پیاوە دەڵێن: (لیس بالقوی)، ٲبو زرعة دەڵێت: (شیخ یهم كثیرا)، ابن حبان دەڵێت: (یحدث بالمناكیر عن المشاهیر)، ابن حجر لە "التقریب" دەڵێت: (صدوق سیئ الحفظ).
دووەم: الربیع بن ٲنس البكری ڕاستگۆیە بەڵام وەهمی زۆرە.
سێیەم: مەتنەکەی نەکارەی تێدایە، چونکە پێچەوانەی فەرموودەی بخاري و مسلیمە، کە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم قنوتی خوێندووە پاشان تەرکی کردووە، مەتنەکەی پێجەوانەی فەرموودەی صحیحن.
عَنْ أَنَسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَنَتَ شَهْرًا بَعْدَ الرُّكُوعِ يَدْعُو عَلَى أَحْيَاءٍ مِنَ الْعَرَبِ، ثُمَّ تَرَكَهُ، مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ.
واتە: لە ئەنەس دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: (پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم یەک مانگ قنوتی دەخوێند دوای ڕکوع، دوعای لە هەندێک عەرەب دەکرد، پاشان تەرکی کرد).