پرسیار: ڕاستە دەڵێن کەسێک ئیماندار بێت ٤٠ ڕۆژ پێش ئەوەی بمرێ دەزانێ دەمرێتن و خۆ ئامادە دەکە بۆ مردن، وەک بڵیێ خودا ئاگاداری دەکاتەوە یان دێختە دڵی کە مردنی نزیکە؟
وەڵام: زانایان دەلێن کەس نازانێت کەی مردن بۆی دێت و کەس ناتوانێت دیاری بکات، بەلام کاتی نزیک بوون لە مردن ھەندێک کەس خوای گەورە ئەو ھەستەی پێ دەبەخشێت کە دەمرێت بەتایبەتی ئەگەر بەلگە ھەبن بۆ مردنی، وە واقع بەلگەیە کە چەندین کەس کاتی نزیک بوون بە مردن ھەستیان بەمە کردووە بە وتەش دەریان بڕیووە .
خوای گەورە دەفەرووێت: (إِنَّ اللَّهَ عِنْدَهُ عِلْمُ السَّاعَةِ وَيُنَزِّلُ الْغَيْثَ وَيَعْلَمُ مَا فِي الْأَرْحَامِ وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ مَاذَا تَكْسِبُ غَدًا وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ بِأَيِّ أَرْضٍ تَمُوتُ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ) {لقمان:34}.
ئەم ئایەتە بەلگەیە کە کەس نازانێت کەی دەمرێت و لەکوێ دەمرێت، کەواتە ھەست کردن بە مردن دوو حالەتە:
حاکەتی یەکەم : کەسێک لەش ساغە و نەخۆش نییە، نازانێت کەی دەمرێت و ناتوانێت دیار بکات دوای ئەوەندە ڕۆژە لە فلانە شوێن دەمرم.
حالەتی دووەم: کەسێک نزیکە لە مردن ھەست دەکات کە مردنی نزیک بووە، بەلام بێ ئەوەی ڕۆژو و کات دیار بکات.
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (مرۆڤ غەیب نازانێت و ھەست بە ئەجەل ناکات، دەزانێت بە نیشانەکان ئەگەر نەخۆشی توند بوو، یان برینێکی تووند زۆرجار ھەست دەکات کە ژیانی کۆتایی دێت و مردن بەدوای دێت، ئەگەرنا زانست لە لای خوایە.) مجموعە الفتاوی ابن باز.
هیچ بەڵگە نەهاتوون سەبارەت بە ٤٠ ڕۆژ، وە هیچ بەڵگە نەهاتوون ئیماندار بێت یان کەسێکی باش بێت دەزانێت، واللە أعلم.