پرسیار: حوکمی قورئان خوێندنەوە لەناو گۆڕستان؟
وەڵام: زانایان دەڵێن گۆڕستان شوێنی قورئان خوێندنەوە نییە، نابێت قورئان لەناو گۆڕستان بخوێنیتەوە، ئەگەر مەبەستی خوێنەر سوود گەیاندن بێت بە مردوو، یان گومانی وابێت گۆڕستان باشترە بۆ قورئان خوێندنەوە، ئەوە ئەمە بیدعەیەکی زەمکراوە.
چەند فەرموودەی صحیح هاتوون ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە گۆڕستان شوێنی نوێژ و قورئان خوێندنەوە نییە، لەوانە:
(١)عَنْ ابْنِ عُمَرَ عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (اجْعَلُوا فِي بُيُوتِكُمْ مِنْ صَلَاتِكُمْ وَلَا تَتَّخِذُوهَا قُبُورًا). روى البخاري (432)، ومسلم (777).
(٢)عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (لَا تَجْعَلُوا بُيُوتَكُمْ مَقَابِرَ، إِنَّ الشَّيْطَانَ يَنْفِرُ مِنْ الْبَيْتِ الَّذِي تُقْرَأُ فِيهِ سُورَةُ الْبَقَرَةِ). رواە مسلم (780)
زانایانی اللجنة الدائمة دەڵێن: (ئەمە بەڵگەیە گۆڕستان قورئانی تێدا ناخوێندرێ).فتاوی اللجنة الدائمة (3/114).
ئەلبانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (خوێندنەوەی قورئان لەکاتی سەردانی گۆڕستان کردن هیچ یەسلی نییە لە سونەت) أحكام الجنائز لاپەڕە ١٩١.