پرسیار: حوکمی ئەم دوعایە دوای تەحیات: (اللهم إني أعوذ بك مِن عذابِ جَهنَّمَ، ومِن عذابِ القبرِ، ومِن فتنةِ المَحيا والمماتِ، ومِن شرِّ فتنة المسيحِ الدَّجَّالِ)؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە گوتنی ئەم دوعایە دوای تەحیات، دوو وتە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون واجبە، کە ئەمە وتەی ظاهری و طاوس بن کیسان و ئیمام ئەحمەد و هەندێک هاوەڵانی ئەحمەدە، بەڵگە:
(١)عن أبي هُرَيرةَ رضيَ اللهُ عنه، قال: قال رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: (إذا فرَغَ أحَدُكم مِن التشهُّدِ الآخِرِ، فلْيتعوَّذْ باللهِ مِن أربعٍ: مِن عذابِ جَهنَّمَ، ومِن عذابِ القبرِ، ومِن فتنةِ المَحيا والمماتِ، ومِن شرِّ المسيحِ الدَّجَّالِ) رواه مسلم (588).
ڕووی کردنە بەڵگە: وتەی: (فلیتعوذ فلیستعذ باللە من أربع)، ڕیوایەت هاتووە: (فلیستعذ باللە من أربع)، فەرمانی کردووە بە پەنا گرتن لەم چوار شتە، ئەسل لە فەرمان کردن بۆ واجبی یە.
(٢)عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم كَانَ يُعَلِّمُهُمْ هَذَا الدُّعَاءَ كَمَا يُعَلِّمُهُمُ السُّورَةَ مِنَ الْقُرْآنِ يَقُولُ: (قُولُوا: اللَّهُمَّ إِنَّا نَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ جَهَنَّمَ وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ فِتْنَةِ الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ فِتْنَةِ الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ). رواە مسلم (٥٩٠).
ئیمام موسلیم دەفەرمووێت: خەبەرم پێ گەیشتووە طاوس بە کوڕی خۆی دەڵێت: دوعات خوێندووە لەناو نوێژ "واتە: ئەم دوعایەت خوێندووە"؟ کوڕەکەی گوتی: نەخێر، گوتی: نوێژت دووبارە بکەوە.
ئەوەی دیار بێت طاوس بۆ ئەوە چووە واجبە ئەم دوعایە بخوێندرێ، لەوانەشە لەبەر ئەوە نوێژی بە کوڕەکەی دووبارە کردبێتەوە بۆ ئەوەی کەمتەرخەمی نەکات لە خوێندنەوەی ئەم دوعایە، بۆ ئەوەی بێ بەش نەبێت لە پاداشتی ئەم دوعایە.
ڕووی کردنە بەڵگە: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم هاوەڵانی فێری ئەم دوعایە کردووە هەروەک چۆن هاوەڵانی فێری سورەتێکی قورئان دەکرد، ئەمە بەڵگەیە واجبە.
(٣)پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بە کردەوە ئەم دوعایەی خوێندووە، هەورەها دەفەرمووێت: (صلوا کما رأیتموني أصلي).
دووەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون ئەم دوعا خوێندنەوە سونەتە، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە، بەڵگە:
(١)ئەم فەرمان کردنە بۆ سونەتە.
(٢)فەرموودەی ابن مسعود هاتووە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: (إذآ قلت ذلك-أي التشهد- فقد قضیت صلاتك) رواە أحمد (٣٩٩٦)، وأبو داود (٩٦٨).
(٣)فەرموودەی مسيء الصلاة پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ڕێنمووی ئەم دوعایەی نەکرد، بەڵگەیە سونەتە.
شەوکانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (وتەی: "فليتعوَّذ"، دەکەنە بەڵگە ئەم دوعایە واجبە، کە ئەمە وتەی هەندێک ظاهری یە، وە نەقل کراوە لە طاوس، هەندێک زانا ئیجماع نقل دەکەن سونەتە) نيل الأوطار (2/338).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سەبارەت بە پەنا گرتن بەخوا لەم چوار شتانە دوو وتە هەیە:
یەکەم: واجبە، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد، چونکە:
١-پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمانی کردووە بە خوێندنەوەی ئەم دوعایە.
٢-لەبەر ترسناکی و گەورەیی ئەم فیتنانە.
دووەم: ئەم دوعایە سونەتە، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە.
گومانی تێدا نییە باش نییە تەرکی بکەیت، ئەگەر تەرکی بکەیت ئەوە لە مەترسی دایت لەبەر دوو شت:
١-نەوەک تاوانبار ببیت،
٢-نەوەک نوێژت قبول نەبێت، لەبەر ئەوە هەندێک لە پێشینەکان فەرمانیان کردووە بە دووبارە کردنەوە نوێژ ئەگەر ئەم دوعایە نەخوێنی) الشرح الممتع (٣/٢٠٠).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (بەهەر حال پەنا گرتن بەخوا لەم جوار شتانە گومانی تێدا نییە شتێکی جەخت لێکراوە و ئەوانەی دەڵێن واجبە وتەیان نزیکە لە حەق، چونکە ئەسل لە فەرمان کردن بۆ واجبی یە، هەورەها لەبەر ئەوە مرۆڤ زۆر پێویستی بەم دوعایەیە) فتح ذي الجلال والإکرام (٣/٤٦٢).
تێبینی: ڕیوایەت هاتووە دەفەرمووێت: (إذا فرغ أحدکم من التشهد الأخیر)، ئەمە بەڵگەیە دوعا لە تەحیاتی کۆتایی دەخوێنیت نەک تەحیاتی ناوەڕاست.