سەردێری پرسیار:حوکمی گوتنی: (السلام على النبي) لە تەحیات؟

بەرواری دانان :2020-04-17 کۆدی پرسیار:1939

پرسیار:

پرسیار: حوکمی گوتنی: (السلام على النبي) لە تەحیات؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن کاتی تەحیات خوێندن دەڵێیت: (التحيات لله والصلوات والطيبات السلام عليك أيها النبي)، نابێت دوای مردنی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بڵێیت: (السلام على النبي).

زانایانی اللجنة الدائمة دەڵێن: (ئەوەی ڕاست بێت نوێژ خوێن لە تەحیات دەڵێت: "السلام عليك أيها النبي ورحمة الله وبركاته"، چونکە ئەمە جێگیر بووە و فەرموودە لەسەری هاتووە، سەبارەت بەوەی لە ابن مسعود نقل کراوە ئەوە ئیجتهادی ابن مسعود بووە، ئەگەر حوکمەکە گۆڕدرابوایا دوای مردنی ئەوە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ڕوونی دەکردەوە) فتاوى اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء (٧/١١-١٣).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (بەڵام لە صحیح بوخاری هاتووە لە ابن مسعود دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت بە ڕێگایەکی تر دەڵێت: "ئێمە کاتێک پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم زیندوو بوو دەمانگوت: السلام علیك، کاتێک مرد دەمانگوت: السلام علی النبي"، ئەمەیان ئیجتهادی ابن مسعودە لای من، بەڵام ئەم ئیجتهادە ڕاست نییە لەبەر سێ ڕوو:

یەکەم: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ابن مسعودی فێرە تەحیات کرد مقیدی نەکرد بە کاتی ژیان کە زیندووە و هێشتا نەمردووە، بەڵکو فەرمانی کرد خەڵک بەم شێوەیە تەحیات بخوێنن.

دووەم: ئەوانەی سەلام لە پێغەمبەر دەکەن صلی اللە علیە وسلم لەناو نوێژدا وەک ئەوە وا نییە کە بەرامبەریەتی هەتا بڵێیت دوای مردن دەبێت بگوڕی، بەڵکو ئەمە دەکەیت وەک دوعا نەک وەک مخاطب.

سێیەم: ئەمیری ئیمانداران عومەر خوا لێی ڕازی بێت خەڵکی فێرە تەحیات کرد، کە خەلیفە بووە و لەسەر مینبەر گوتی: "السلام علیك أیها النبي"، ئەم قسەی کرد بە ئامادەبوونی هاوەڵان، وە دوای مردنی پێغەمبەریش بووە صلی اللە علیە وسلم کەس ئینکاری نەکرد، بێگومان لە ابن مسعود زاناتر و تێگەیشتووتر بوو، هەتا پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم سەبارەت بە عومەر دەفەرمووێت: "إن لم یکن فیە محدثون فعمر") فتح ذي الجلال والإکرام (٣/٣٩٤).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام