پرسیار // ئایا دروستە من لەگەل هەموو نوێژێکی واجب نوێژێکی تەوبەش دەکەم ؟
وەلام // زانایان هەموویان یەک دەنگن کە دروستە نوێژی تەوبە بکرێت ، بەلگە :
عن ابي بكر الصدیق رضی الله عنه ٲنه قال : سمعت رسول اللە صلی الله علیه وسلم یقول : (( ما من عبد یذنب ذنبا ، فیحسن الطهور ، ثم یقوم فیصلي ركعتین ، ثم یستغفر الله ٳلا غفر الله له ، ثم قرٲ هذه الایة : (( والذین ٳذا فعلوا فاحشة ٲو ظلموا ٲنفسهم ذكروا الله فاستغروا لذنوبهم و من یغفر الذنوب ٳلا الله ولم یصروا علی مافعلوا وهم یعلمون )) رواە ابوداود (۱٥۲۱) ، صححه الالباني في صحیح ابي داود .
واته : هەر بەندەیەک تاوان بکات ، دەست نوێژ هەلبگرێت بەجوانترین شێوە ، پاشان هەستێت دوو ڕەکاعەت نوێژ بکات ، پاشان داوای لێ خۆش بوون لە خوای گەورە بکات ئیلا خوای گەورە لە تاوانەکانی خۆش دەبێت ، پاشان ئەم ئایەتەی خوێندنەوە : (( والذین ٳذا فعلوا ......))
عن ٲبي الدرداء قال : سمعت رسول اللە صلی الله علیه وسلم یقول : (( من توضٲ فٲحسن وضوءه ثم قام فصلی ركعتین ٲو ٲربعا ( شك ٲحد رواة ) یحسن فیهما الذكر و الخشوع ، ثم استغفر الله عزوجل ، غفر له )) رواە احمد (۲٦۹۹٨) ، و ذكره الالباني في " سلسلة الاحادیث الصحیحة " (۳۳۹٨) ،
واتە : هەر کەسێک دەست نوێژ هەلبگرێت بەجوانی پاشان هەستێت دوو ڕەکاعەت نوێژ بکات یان چوار ڕەکاعەت ( ئەوەی فەرموودە دەگێڕێتەوە گومانی لە دوو ڕەکاعەت وە چوار ڕەکاعەت هەیە ) زیکر و نوێژ بەجوانی بکات وە خشوعی هەبێت ، پاشان داوای لێ خۆشبوون لە خوای گەورە بکات ، خوای گەورە لێی خۆش دەبێت .
زانایان دەلێن هۆکاری کردنی ئەم نوێژە تاوان کردنە ، جا چ تاوانی گەورە بێت یان بچووک سونەتە نوێژ بکەیت دوو ڕەکاعەت ، پاشان داوای لێ خۆش بوون بکەیت لە خوای گەورە ، ئەم نوێژ لە ذوات الاسبابه چونکە هۆکاری کردنی ئەم نوێژە تاوانە لەبەر ئەوەی دەکەیت ، کەواتە دروستە لە کاتی قەدەغە کراویش بکەیت ، هەروەها هیچ بەلگە نەهاتوون فلانە سورەت یان ئایەتی تێدا خوێندبێت یان تایبەتی کردبێت ، هەروەها هەر چوار مەزهەبەکان یەک دەنگن کە نوێژی تەوبە سونەتە واجب نییە .
بەلام سەبارەت بە کردنی نوێژی تەوبە بە بەردەوامی لەگەل هەموو نوێژێکی واجب بێ ئەوەی تاوان بکەیت یان تاوان دووبارە بکەیتەوە ئەمەیان دروستە نییە ، زانایان دەلێن کردنی نوێژ و استغفار هەموو کات دروستە ، بەلام کردنی نوێژ بە ناوی نوێژی تەوبە لەگەل هەموو نوێژێکی واجب ئەمەیان دروست نییە ئەوانی پێشتر ئەمەیان نەکردووە .
وە نموونەی تر هاوشێوەی ئەمەیان خەلکانێک دوای هەموو نوێژێک سوجدەی شوکر بۆ خوای گەورە دەبەن ، ئەگەر لێی بپرسی دەلێت وەک سوپاس کردن بۆ خوا سوجدە دەبەم کە موسلمانم یان دەولەمەندم یان لەبەر ئەوەی یارمەتی منی دا بۆ کردنی ئەم نوێژەش .
زانایان دەلێن ئەمەش پێچەوانەی سونەتە ، چونکە سوجدەی شوکر ئەو کاتە دەبردرێت ئەگەر نیعمەتێکی تایبەت یان نوێ یان دەگمەن بێت یان لاچونی شەڕێک یان نەخۆشی ، وەک مناڵ بوون یان دۆزینەوەی کەسێکی بزر بوو یان موسلمان بوونی خەلکانێک یان ڕزگار بوونی کەسێک لە تیاچوون .......
بەلام ئەو نیعمەتانەی بەردەوامن لە گەلت ، وەک : نیعمەتی ئیسلام یان دەولەمەندی یان لەش ساغی .........هتد ، ئەمانە سوجدەی شوکری ناوێت و سونەت نییە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ