پرسیار: ئێستا جومعە ناکرێت لەبەر نەخۆشی کۆرونا، ئایا سونەتە خۆمان بشۆین لە رۆژی هەینیدا؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان ئایا خۆشۆردن بۆ نوێژی هەینی یە یان بۆ ڕۆژی هەینی یە، دوو وتە هەیە:
یەکەم: زۆربەی زانایان دەلێن خۆشۆردن بۆ نوێژی جومعەیە، دوای جومعە کاتی خۆشۆردن کۆتایی هات، بەلگە:
(١)عن ابن عمر قال : قال رسول اللە صلی الله علیه وسلم قال: (من جاء منکم الجمعة فلیغتسل) متفق علیە.
لە ابن عمر دەگێرنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (هەر کەسێک لە ئێوە هات بۆ جومعە با خۆی بشوات).
(۲) فەرموودەی ابن عمر ڕوایەتی ابن خزیمة هاتووە دەفەرمووێت: (من ٲتی الجمعة من الرجال و النساء فلیغتسل، و من لم یٲتها فلیس علیه غسل من الرجال و النساء) واتە: هەر کەسێک بێتە جومعە لە پیاو و ژن با خۆی بشوات ، وە هەر کەسێک نەهێت بۆ جومعە لە پیاو و ژن خۆشۆردنی لەسەر نییە.
ئەم فەرموودەیە و چەندین فەرموودەی تر بەلگەی و ڕوون و ئاشکران کە خۆشۆردنی ڕۆژی جومعە بۆ نوێژی جومعەیە نەک خۆشۆردن بۆ خودی ڕۆژەکە بێت.
دووەم: هەندێک زانای تر دەلێن کاتی خۆشۆردن بۆ ڕۆژی جومعەیە، کە ئەمە وتەی ظاهریەکانە، بەلگە:
(١)عن ابی سعید رضي اللە عنە ٲن رسول اللە صلی الله علیه وسلم قال: (غسل الجمعة واجب علی كل محتلم) ٲخرجە السبعة.
واتە: لە ئەبو سەعید دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (خۆشۆردنی ڕۆژی جومعە واجبە لەسەر هەموو کەسی بالغ بوو).
روایە هاتووە دەلێت: (یوم الجمعة) واتە: ڕۆژی جومعە.
ئەم فەرموودەیە و چەند فەرموودەی تر هاتوون خۆشۆردنی داوەتە پاڵ ڕۆژی جومعە، ئەمە بەلگەیە کە خۆشۆردن هی ڕۆژی جومعەیە نەک تەنها هی نوێژی جومعە بێت .
وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە کە خۆشۆردن بۆ نوێژی جومعەیە نەک بۆ خودی ڕۆژی جومعە بێت، واللە أعلم.