پرسیار: حوکمی نقل کردنی ئێسکی ئاژەڵ بۆ مرۆڤ؟
وەڵام: نقل کردنی ئێسکی ئاژەڵ بۆ مرۆڤ دوو حالەتە:
یەکەم: ئێسکەکە پاکە، ئەمەیان دروستە.
دووەم: ئێسکەکە پیسە، ئەمەیان دروست نییە ئیلا ئەگەر پێویست بکات،.
کاتی پێویست کردن ئەوەیە:
١-دەبێت نەخۆشەکە پێویستی پێی هەبێت.
٢-هیچ ئێسکی تری پاک دەستی نەکەوێت.
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر ئێسکی شکا دەبێتەوە چاک بکاتەوە بە ئێسکێکی پاك) المجموع (٣/١٣٨).