پرسیار: حوکمی بەخشینی ئەندامێکی مرۆڤ بۆ مرٶڤێکی تر؟
وەڵام: زانایان دەڵێن نقل کردنی ئەندامێکی مرۆڤ بۆ مرۆڤ دوو حالەتە:
حالەتی یەکەم: یان کەسەکە زیندووە ئەوەی ئەندام دەبەخشێت دوو ئەگەری هەیە:
(١)ئەگەر ئەندامەکە لە کەسەکەوە نقل بکەیت هەر بۆ خۆی، ئەمەیان دروستە.
(٢)ئەگەر ئەندامەکە لە کەسێکی ترەوە نقل بکەیت بۆ کەسێکی تر، ئەو کاتە دوو بەشە:
أ- بەخشینی ئەندامی لاشە ئەگەر ژیانی کەسەکە لەسەر ئەم ئەندامە وەستا بێت ئەگەر ببەخشێت دەمرێت، ئەوە حەڕامە ببەخشیت بە یەک دەنگی هەموو زانایان، چونکە کوشتنی نەفسی تێدایە.
ب- بەڵام ئەگەر بەخشینی ئەندامی لاشە ژیانی لەسەر نەوەستابێت، ئەمەیان هەندێک زانا دەڵێن دروستە، هەندێکی تر دەڵێن دروست نییە لە موسلمان نقل بکەیت بۆ موسلمان، دروستە لە کافر نقل بکەیت بۆ موسلمان، بەڵام نابێت ئەو ئەندامەی نقل دەکرێت گون بێت.
حالەتی دووەم: ئەگەر کەسەکە مردوو بێت دروست نییە لە موسلمان نقل بکەیت بۆ موسلمان، دروستە لە کافر نقل بکەیت بۆ موسلمان، بەڵام نابێت ئەو ئەندامەی نقل دەکرێت گون بێت.
هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دروستە لە کافر نقل بکەیت بەڵام دەبێت کافری حەڕبی بێت، نەک ذمی و معاهد.
باشترین سەرچاوە بگەڕێیتەوە سەری بە تەفسیلی ئەم بابەتەی باسکردبێت أحکام الجراحة الطبیة لاپەڕە ٣٥٤.