سەردێری پرسیار:حوکمی خێر کردن بۆ مردوو؟

بەرواری دانان :2020-04-19 کۆدی پرسیار:1947

پرسیار:

پرسیار: حوکمی خێر کردن بۆ مردوو؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: هەموو زانایان یەک دەنگن دروستە خێر بۆ مردوو بکەیت و دەگات بە مردوو، بەڵگە:

عن عائشة رضي الله عنها :(أن رجلا قال للنبي صلى الله عليه وسلم إن أمي افتلتت نفسها، وأظنها لو تكلمت تصدقت، فهل لها أجر إن تصدقت عنها ؟ قال: (نَعَمْ)). رواه البخاري (1388)، ومسلم (1004).

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە خێر بۆ مردوو دەڕوات و سوودی پێ دەگەیەنێت، هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە) شرح مسلم للنووي.

ابن قدامه ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دوعا و داوای لێ خۆش بوون کردن بۆ مردوو و خێر کردن و کردنی واجبەکان بۆی، هەموو ئەمانە دروستن نەمان زانیووە جیاوازی هەبێت، ئەگەر واجبەکان لەوان بن دروست بێت کەسێکی تر بۆی بکات). المغني (2/226).

ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (خێر کردن بۆ مردوو دروستە بە یەک دەنگی هەموو موسلمانان). جامع المسائل (4/270).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام