پرسیار: حوکمی خەوتن لە مالەوە بە تەنیا؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە خەوتن لە مالەوە بە تەنیا، دوو وتە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون مەکروهە بە تەنیا لە مالەوە بمێنیتەوە و بخەویت، بەڵگە:
(١)فەرموودەی ابن عمر دەفەرمووێت: (نَهَى رسول اللە صلی اللە علیە وسلم عَنْ الْوَحْدَةِ أَنْ يَبِيتَ الرَّجُلُ وَحْدَهُ أَوْ يُسَافِرَ وَحْدَهُ)أخرج الإمام أحمد في "المسند" (2/91).
واتە: پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم نەهی کردووە پیاو بە تەنیا بمێنیتەوە، یان سەفەر بکات بە تەنیا.
(٢)عن عمر بن الخطاب رضي الله عنه قال: (لا يسافرن رجل وحده، ولا ينامن في بيت وحده). صححه الألباني في "السلسلة الصحيحة" (1/130).
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروستە بە تەنیا بخەویت لە مالەوە، بەڵگە:
(١)پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم چەند جار لە مالەوە بە تەنیا ماوەتەوە و خەوتووە.
(٢)هیچ فەرموودەی صحیح نەهاتوون بۆ نەهی کردن لەوە بە تەنیا لە مالەوە بخەویت، بەڵکو ئەوەی هاتووە باسی سەفەرە، واتە بە تەنیا سەفەر مەکە هەروەک فەرموودە هاتووە.
عَنْ ابْنِ عُمَرَ رضي الله عنهما عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (لَوْ يَعْلَمُ النَّاسُ مَا فِي الْوَحْدَةِ مَا أَعْلَمُ ، مَا سَارَ رَاكِبٌ بِلَيْلٍ وَحْدَهُ). رواه البخاري (2998).
واتە: لە ابن عمر دەگێرنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (ئەگەر خەڵک بیزانیبا وەک من چی هەیە لەوەی بە تەنیا بیت، ئەوە سوار بە تەنیا سەفەری نەدەکرد لە شەودا).
سەبارەت بەم زیادەیەی ئیمام ئەحمد قسەی لەسەرە: ((نَهَى رسول اللە صلی اللە علیە وسلم عَنْ الْوَحْدَةِ أَنْ يَبِيتَ الرَّجُلُ وَحْدَهُ أَوْ يُسَافِرَ وَحْدَهُ)أخرج الإمام أحمد في "المسند" (2/91).
زانایان دەڵێن ئەم ڕیوایەتە شازە، ڕیوایەتی بوخاری صحیحە، لەبەر دوو هۆ:
(١)ڕیوایەتی بوخاری نۆ هاوەلانی عاصم بن محمد بن زيد بن عبد الله بن عمر عن أبيه عن ابن عمر ڕیوایەت کردووە، هەموویان تەنها باسی سەفەریان کردووە نەک باسی مانەوەی کردبێت لە مالەوە بە تەنیا، تەنها یەکێک لە قوتابییەکانی عاصم بن محمد وهو عبد الواحد بن واصل باسی نەهی کردنی کردووە لەوەی بە تەنیا بمێنیتەوە.
(٢)ڕیوایەتی ئەحمەد بەڵگەیە بە مانا گێڕاویەتەوە قسەی پێغەمبەری باس نەکردووە، پێجەوانەی ریوایەتی تر کە دەقی قسەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەگێڕنەوە.
کەواتە ئەگەر فەرموودەکە صحیح بێت زانایان دەڵێن مەکروهە بە تەنیا بخەویت نەک حەڕامە، هەروەها لە ژوورێک بە تەنیا بخەویت کەسانی تر لە مالەوە بن داخلی ئەم نەهی یە نابێت، واللە أعلم.