سەردێری پرسیار:حوکمی دوعا کردن بە کوردی لە سوجدە؟

بەرواری دانان :2020-04-20 کۆدی پرسیار:1949

پرسیار:

پرسیار: حوکمی دوعا کردن بە کوردی لە سوجدە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە دوعا کردن بە زمانی بێجگە لە عەرەبی:

-حەنەفی یەکان بۆ ئەوە چوون باش نییە دوعا بە زمانی بێجگە لە عەرەبی بکرێت.

-مالکی یەکان بۆ ئەوە چوون حەڕامە دوعا بە زمانی بێجگە لە عەرەبی بکرێت.

-حەنابلەکان بۆ ئەوە چوون دروستە بۆ کەسێک نەتوانێت بە زمانی عەرەبی بکات، کە ئەمە وتەی ڕاستە.

کەواتە زانایان دەڵێن دوعا کردن لەناو نوێژ بە زمانی بێجگە لە عەرەبی دوو عالەتە:

یەکەم: ئەگەر نوێژ خوێن بزانێت وبتوانێت دوعا بە عەرەبی بکات دروست نییە دوعا لەناو نوێژ بکات بە زمانی بێجگە لە عەرەبی.

دووەم: ئەگەر نوێژ خوێن نەتوانێت بە عەرەبی بکات هیچی تێدا نییە بە زمانی خۆی دوعا بکات.

ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دوعا کردن بە زمانی عەرەبی و بێجگە لە عەرەبی دروستە، خوای گەورە مەبەستی ئەو کەسە دەزانێت کە دوعا دەکات) مجموع الفتاوى (٢٢/٤٨٨-٤٨٩).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام