سەردێری پرسیار:حوکمی سەلاوات لە تەحیاتی یەکەم؟

بەرواری دانان :2020-04-20 کۆدی پرسیار:1950

پرسیار:

پرسیار: حوکمی سەلاوات لە تەحیاتی یەکەم؟

دەقی وەڵام:



v وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە سەلاوات خوێندن لە تەحیاتی یەکەم، دوو وتە هەیە:

یەکەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون هیچ شتی تر بەدوای تەحیاتی یەکەم ناخوێندرێ، کە ئەمە وتەی حەنەفی و مالکی و حەنابلە و وتەی کۆنی شافعی یە، بەڵکو هەندێک زانا ئیجماع نقل دەکەن، بەڵگە:

(١)هیچ فەرموودە جێگیر نەبوون پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم سەلاواتی خوێند بێت لە تەحیاتی یەکەم، هەروەها پیشانی ئومەتیشی نەداوە و هاوەڵانیش نەیان خوێندووە لە تەحیاتی یەکەم.

(٢)ئەگەر دروست بوایا سەلاوات بخوێنی لەم شوێنە، ئەوە ڕێگە دەدرا دوعاش بکرێت لەم شوێنە.

(٣)تەحیاتی یەکەم بنیات نراوە لەسەر سووکی، کەواتە سەلاوات ناخوێنی.

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون سونەتە سەلاوات لە تەحیاتی یەکەمیش بخوێندرێ، کە ئەمە وتەی شافعی و ابن حزم و ابن باز و ئەلبانی یە، بەڵگە:

(١)ئەو بەڵگانەی هاتوون بۆ سەلاوات خوێندن تەحیاتی یەکەم و دووەم دەگرێتەوە.

ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئێمە بە سونەت مان داناوە ئەگەر تەحیات تەواوکرا لە هەردوو دانیشتن سەلاواتیش لەسەر پێغەمبەر دەخوێنی) المحلى (3/50).

ابن بازڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر لەدوای تەحیاتی یەکەم سەلاوات تەرک بکات هیچی تێدا نییە، چونکە سەلاوات سونەتە واجب نییە لە تەحیاتی یەکەم) مجموع فتاوى ابن باز (11/14).

هەروەها دەفەرمووێت: (سەبارەت بە تەحیاتی یەکەم لە نیوەڕۆ و عصر و مغرب و عیشا وتەی ڕاست ئەوەیە دروستە تەنها سەلاوات بخوێنی دوای تەحیات، سەبارەت بە دوعا لە تەحیاتی کۆتایی دەخوێنیت). مجموع فتاوى ابن باز (11/163).

وتەی دووەم بەهێزە، بەڵام ئەگەر ئیمام نەیخوێند نابێت مأموم خۆی تاخیر بکات هەتا سەلاوات دەخوێنێ، چونکە سەلاوت خوێندن لە تەحیاتی یەکەم سونەتە بەڵام شوێن کەوتنی ئیمام واجبە، هەروەها ئیمام ئەگەر لە تەحیاتی یەکەم سەلاواتی خوێن نابێت مأموم بێ دەنگ بێت، چونکە لەناو نوێژ بێ دەنگی نییە ئیلا ئەو کاتە نەبێت کە ئیمام قورئان خوێنێت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام