سەردێری پرسیار:حوکمی سەلاوات لە تەحیاتی کۆتایی نوێژ؟

بەرواری دانان :2020-04-20 کۆدی پرسیار:1951

پرسیار:

پرسیار: حوکمی سەلاوات لە تەحیاتی کۆتایی نوێژ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: هەموو زانایان یەک دەنگن دروستە سەلاوات لە تەحیاتی دووەم بخوێنی پێچەوانەی تەحیاتی یەکەم، چونکە هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون ناخوێندرێ.

ابن القيم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر دروستی خویندنەوەی سەلاوات لە تەحیاتی کۆتایی، جیاوازی لە واجبی خوێندنەوەی تەحیات هەیە) جلاء الأفهام لاپەڕە (٣٢٧).

ابن رجب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دفەرمووێت: (نەمان زانیووە جیاوازی هەبێت لەنێوان زانایان سەبارەت بە دروستی سەلاوات خوێندن لە تەحیاتی کۆتایی نوێژ) فتح الباري (7/354).

جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە حوکمی سەلاوات خوێندنەوە لەناو نوێژ لە تەحیاتی کۆتایی سێ وتە هەیە:

یەکەم: هەندێک زانا دەلێن ڕوکنە، هەر کەسێک سەلاوات نەخوێنێت نوێژی دروست نییە، كه ئەمە وتەی بەناوبانگی حەنابلەیە، بەلگە:

(۱) پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (قولوا: اللهم صلی علی محمد).

لەم فەرموودەیە فەرمانی کردووە، هەروەها نقل نەکراوە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم تەحیاتی تەرک کردبێت، بەردەوام بوون لەسەر خوێندنەوەی تەحیات بەڵگەیە واجبە.

دووەم: هەندێک زانای تر دەلێن واجبە، واتە ئەگەر نەخوێندرێ لەبیر بکرێت بە سوجدەی سەهو پڕ دەکرێتەوە، کە ئەمە وتەی شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمد و ابن العربی و ابن قیم و صنعانی و ئەلبانی و ابن بازه، بەلگە:

(۱) پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی کردووە وە ئەسل وایە بۆ واجبی یە ئیلا بەلگە هاتبێت.

سێیەم: هەندێک زانای تر دەلێن سونەتە، کە ئەمە وتەیێکە لە وتەکانی ئیمام ئەحمد و مالک وئەبو حەنیفە و ابن منذر و شەوكانی و ابن عثیمینه، ئیمام النووی دەلێت ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، بەلگە:

(١)پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دوای فێر کردنی تەحیات دەفەرمووێت: (ثم لیتخیر من الدعاء ٲعجبه ٳلیه) متفق علیە.

واتە: پاشان ئێوە سەرپشکن لە کردنی هەر دوعایەک دوای تەحیات کە پێتان باش بێت.

ئەمە بەلگەیە کە تەنها تەحیات واجبە سەلاوات واجب نییە.

(۲) ئەگەر سەلاوات واجب بوایا پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ئەوانی (واتە هاوەلانی) فێر دەکرد پێش ئەوەی ئەوان پرسیار بکەن، فێرکردنی هاوەڵانی تاخیر نەدەکرد، هەتا هاوەلان بیخوێنن لەناو نویژدا.

(۳) ڕاستە فەرموودەکە فەرمانی کردووە بە سەلاوات، بەلام ئەگەر لێی وردبیەوە هاوەلان وتیان: کیف نصلی علیك؟ واتە: چۆن سەلاواتت لەسەر لێ بدەین؟ لەم فەرموودەیە پرسیاری چۆنیەتی سەلاواتیان کردووە، کەواتە فەرمان کردن باسی چۆنیەتی سەلاواتە نەک خودی سەلاوات بێت.

ئەو وتەی دەڵێن سونەتە وتەیەکی بەهێزە، بەلام باشتر وایە موسلمان تەرکی نەکات، واللە أعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام