سەردێری پرسیار:حوکمی حەج کردن بۆ کەسێکی تر؟

بەرواری دانان :2020-04-22 کۆدی پرسیار:1952

پرسیار:

پرسیا: حوکمی حەج کردن بۆ کەسێکی تر؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە بدل حەج بکرێت بەم ڕێکارانە:

(١)دروست نییە حەج بۆ کەسێک بکەیت توانای جەستەی هەبێت، ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەوە کەسێک توانای حەج کردنی ھەبێت نابێت کەس لەشوێنی خۆی بنێرێت ، ئەگەر حەجی لەجیاتی کرد حەجی ئیسلامی لەسەر لانەچووە .

(٢)حەج لە جیاتی کەسێک دەکرێت نەخۆش بێت ئومێدی چاک بوونەوەی نەبێت، یان لەجیاتی کەسێک دەکرێت جەستەی لاوازە ناواتنێت حەج بکات، یان لە جیاتی مردوو دەکرێت.

(٣)دروست نییە بدل حەج بۆ کەسێک بکەیت هەژار بێت و مالی نەبێت، چونکە حەج واجب نییە لەسەر هەژار، بەڵکو بدل حەج بۆ کەسێکە ناتوانێت حەج بکات لەبەر جەستە.

(٤)باشتر وایە ئەو کەسەی بدل حەج دەکات خۆی حەجی کردبێت بۆ خۆی، پاشان بدل حەج بکات بۆ خەڵک.

(٥)دروستە ئافرەت بدل حەج بۆ پیاو بکات هەروەک چۆن دروستە پیاو بۆ ئافرەت بکات.

(٦) دروست نییە کەسێک بدل حەج بۆ دوو کەس یان زیاتر بکات پێکەوە لە یەک سەفەر.

(٧)دروست نییە ئەوەی بدل عەج دەکات مەبەست لە حەج کردنی بەدەست هێنانی مال بێت، بەڵکو دەبێت مەبەستی ئەوەی هەبێت بگات بەم شوێنە پیرۆزە و چاکە لەگەڵ برای خۆی بکات بە بدل حەج کردبی بۆی.

(٨)ئەگەر موسلمان مرد حەجی نەکردبێت و لەسەری واجب بووبێت، ئەوە حەجی بۆ دەکرێت لە مالەکەی جا چ وەسیەتی کردبێت یان نە.

(٩)باشتر وایە حەج بۆ دایک و باوک بکرێت، نزیک بۆ نزیکی بکات، ئەگەر کەسێکی بێگانە بگریت بە کرێ بۆ بدل حەج دروستە.

(١٠)باشتر وایە کەسی راستگۆ و باش و ئەمین و شارەزا دیار بکەیت بۆ کردنی بدل حەج.

(١١)دروست نییە ئەو کەسەی بدل حەج دەکات بە کەسێکی تر بسپیرێ بێ ئەوەی ئەوەی بدل حەجی بۆ دەکرێت ئاگادار بێت و ڕازی بێت، ئەگەر ئاگادار کراوە و ڕازی بوو دروستە.

(١٢)مەرج نییە ئەوەی حەجی بۆ دەکرێت ناوی بزانرێت، بەڵکو تەنها نییەتی بدل حەج بەسە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام