پرسیار: حوکمی حەج کردن بۆ دوو کەس لە یەک حەج دا؟
وەڵام: زانایان دەڵێن دروست نییە کەسێک حەج بۆ دوو کەس یان زیاتر بکات بە یەک حەج.
زانایانی اللجنة الدائمة دەڵێن: (دروستە حەج بۆ مردوو بکەیت، دروستە حەج بۆ کەسێک بکەیت توانای حەج کردنی نییە، دروست نییە کەسێک حەج بکات یەک جار بۆ دوو کەس، حەج دروست نییە مەگەر بۆ یەک کەس). فتاوى اللجنة الدائمة (١١/٥٨).