پرسیار: زەکاتی بازرگانی چۆن دەدرێت کەسێک: (١)پارەی لەبەر دەستە. (٢)کەل و پەلیشی هەیە بۆ فرۆشتن. (٣)خەڵک قەرزاری ئەو کەسەیە. دەکرێت ڕوون کردنەوە بدرێت زەکات چۆن دەدرێت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن زەکاتی بازرگانی بەم دوو ڕێگایە حساب دەکەیت:
یەکەم: (ئەو پارەی لەبەر دەستت دایە + نرخی ئەو کەل و پەلەی دەفرۆشیت + ئەو قەرزەی ئومێدی گەڕانەوەی هەیە) × ٢.٥٪ .
دووەم: (ئەو پارەی لەبەر دەستت دایە + نرخی ئەو کەل و پەلەی دەفرۆشیت + ئەو قەرزەی ئومێدی گەڕانەوەی هەیە) ÷ ٤٠ .
نموونە: کۆگایەک یان کۆمپانیایەک ٢٠٠٠٠٠$ لەبەر دەستە، وە ٨٠٠٠٠٠$ مواد و کەل و پەلی هەیە، وە ٦٠٠٠٠٠$ لە قەرزە لە لای خەڵکە.
ڕێگای یەکەم: (٢٠٠٠٠٠$ + ٨٠٠٠٠٠$ + ٦٠٠٠٠٠$) × ٢.٥٪ = ٤٠٠٠٠$.
ڕێگای دووەم: (٢٠٠٠٠٠$ + ٨٠٠٠٠٠$ + ٦٠٠٠٠٠$) ÷ ٤٠ = ٤٠٠٠٠$.
واتە لە کۆی ١٦٠ دەفتەر ٤ دەفتەر زەکات دەدات.